١٤ نیسان ٢٠٢٠ - ٠٩:٠٤
گفتوگۆی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و تورکیا سەبارەت بە کۆرۆنا

وەزیرانی دەرەوەی ئێران و تورکیا لە رێگەی تەلەفونەوە سەبارەت بە دوا هەلومەرجەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕایان گۆڕییەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - مەولوود چاوش ئۆغڵۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا لە پەیوەندی تەلەفونی لە گەڵ محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران، سەبارەت بە دوا هەلومەرجەکانی پەرەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو دوو وڵاتە و شێوەکانی بەرەنگاربوونەوەی ئەو ڤایرۆسە ڕایان گۆڕییەوە.

بە گوێرەی ئەو هەواڵە، وەزیرانی دوو وڵات سەبارەت بە گۆڕانکارییە سیاسییەکانی ناوچە بە تایبەت گۆڕانکارییەکانی ئەفغانستان و ڕەوتی ئاشتی ئەو وڵاتە و گۆڕانکارییەکانی سووریا گفتوگۆیان کرد.

............
340