بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - کۆبوونەوەی لێژنەی نەتەوەیی ڕووبەڕوو بوونەوەی کۆرۆنا ڕۆژی شەممە لە رێگای ڤیدئۆ کۆنفڕانسەوە بە بەشداری سەرۆک کۆمار بەڕێوە چوو و لە ئەو کۆبوونەوە وەزیری تەندروستی و ئەندامانی تری لێژنەکە پێشنیاری نوێیان پێشکەش کرد.
سەرۆک کۆمار لە ئەو کۆبوونەوە بە ئاماژە بە ئەوەی کە ڕاپۆرتی پێشکەش کراو لەلایەن جێگری وەزیری تەندروستییەوە سەبارەت بە پشکنینی نەخۆشی کۆرۆنا لە وڵات و ئەوەی کە لە ئەو گەڵاڵە ملیۆنان کەس لە وڵات پرسیاریان لێک راوە و سەدا ٩٧ ی وەڵامدەرەکان نیشانەکانی نەخۆشیان نەبووە، وتی: ئەوە زۆر هیوابەخش و خۆشحاڵکەرە کە بە پێی ڕاپۆرتەکە کەسە تەندروستەکان و نەخۆشەکان دەردەکەون و بۆ دەرمانی تووش بووان هەوڵی پێویست دەدرێت.
ناوبراو لە وەڵام بە پێشنیاری وەزیری تەندروستی بۆ پەسەدن کرانی کۆنترۆڵی هاتوچۆ لە ١١ پارێزگای ئێران، ئەو پێشنیارەی باش و کارساز وەسف کرد و وتی: ئەبێ سەرەنج بدەین کە شوێنی کۆنترۆڵ و پشکنینەکان لە پارێزگاکان بە تواوەتی ڕوون بن و گرووپە کۆنترۆڵ کەرەکان بە شێوەیەک کار بکەن کە کێشەگەلێک وەکوو ترافیک لە ڕێگاکان دروست نەبێت و پێش لە هەر شتێک ڕاگەیاندنی بۆ بکرێت.
..........
340