بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - دەریاوان عەلی شەمخانی نوێنەری ئایەتوڵڵا خامنەیی و سکرتێری باڵای ئاسایشی نەتەوەیی لە درێژەی سەەری خۆی بۆ عێراق، لە بەغدا لە گەڵ عادڵ عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیری کاربەڕێکەری ئەو وڵاتە دیدار و گفتوگۆی کرد.
شەمخانی لە ئەو دیدارە، وتی: لە کاردانەوەی خێرای دەوڵەت و مەجلیسی عێراق بە تیرۆری ناجوامێرانەی سەردار سولەیمانی و حاج ئەبوو مەهدی موهەندیس و پەسەدن کردنی یاسای دەکردنی سەربازانی ئەمریکی لە ئەو وڵاتە دەسخۆشی دەکەین.
ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە بە پێی دۆخی هەستیاری عێراق و ڕۆڵی دیاری کەری ئەو وڵاتە لە سەقامگیر کردن و ئاسایشی ناوچەکە لە جێگیر بوونی خێرای دەوڵەتی بەرچآوی خەڵک لە ئەو وڵاتە پاڵپشتی دەکەین، زیادی کرد: هەواڵ و زانیاریە وردەکان باس لە ئەوە دەکەن کە میحوەری ڕۆژاوایی، عیبری و عەرەبی تەواوی هەوڵی خۆیان خستووەتە گەڕ بۆ ناسەقامگیر کردنی عێراق.
نابوراو هەروەها ڕایگەیاند: ئێمەئامادەی گواستنەوەی ئەزموونەکانی خۆمان لە بواری بەرەنگاریی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە دوەڵەتی عێراقین.
نابراو وتیشی: لە یارمەتییەکانی دەوڵەت و نەتەوەی ئێران کە لە ساڵانی سەختی شەڕ دژی تیرۆریزمی تەکفیری لە پاڵ خەڵکی عێراق بوون دەسخۆشی دەکەین.
............
340