١٩ شوبات ٢٠٢٠ - ١٠:٠٦
گۆڕانکاریی لە ڤیزای هاووڵاتیانی عێراقی بۆ سەفەری ئێران

کۆماری ئیسلامی ئێران ماوەی ڤیزای هاووڵاتیانی عێراقی لە سەفەر بۆ ئێران بۆ دوو مانگ درێژ کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی فەرمی عێراق (واع)، کۆماری ئیسلامی ئێران ماوەی هەڵوەشانەوەی ڤیزای هاووڵاتیانی عێراقی لە سەفەر بۆ ئێران کە پێشتر لە سەرەتای ئەمساڵی زایینی بە پێێ ڕێککەوتنی تاران – بەغدا تا کۆتایی مانگی فێڤرییەی ٢٠٢٠ درێژ کرابووەوە، ئەوڕۆ (سێ شەممە ١٨ فێڤرییە/ ٢٩ی رێبەندان) بۆ ماوەی دوو مانگی دیکە واتە تا ٢٧ی ئایپرێل/ ٨ی ڕەشەممە درێژ کردەوە.

ئەو بڕیارە بە ئامانجی پەرەدان بە پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و بەرزکردنەوەی ئاستی هاتنی گەشتیارانی عێراقی بۆ ئێران ڕاگەیێندراوە.

............
340