١٣ شوبات ٢٠٢٠ - ٠٨:٣٢
ڕاگەیەندرانی کاتی دەستپێک و کۆتایی بانگەوازی پاڵێوراوانی ھەڵبژاردنی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران

بنکەی ھەڵبژاردنی وەزارەتی نێوخۆی ئێران کاتی دەستپێک و کۆتایی بانگەوازی پاڵێوراوانی ھەڵبژاردنی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ڕاگەیاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بنکەی ھەڵبژاردنی وەزارەتی نێوخۆی ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە بە دەرکردنی ئاگاداری نامەیەک ڕایگەیاند: چالاکیی بانگەوازی ئەوانەی شیاوەتییان بۆ پاڵێوراوەتیی ھەڵبژاردنی مەجلیسی شورای ئیسلامی پەسەند کراوە، لە سەرلەبەیانیی سبەینێوە دەست پێ دەکات و بیسەمتی فڤریەش کۆتایی پێ دێت.

٢١ی فڤریەی ٢٠٢٠ ھەڵبژاردنی خولی یانزەھەمی مەجلیسی شورای ئیسلامی لە ٢٠٨ دەڤەری ھەڵبژاردن لە سەرتاسەری وڵات بۆ دیاری کردنی ٢٩٠ نوێنەری مەجلیس و یەکەمین نێواندەورەی خولی پێنجەمی ھەڵبژاردنی مەجلیسی خوبرەکانی ڕێبەری لە پێنج دەڤەری ھەڵبژاردنی تاران، فارس،خۆراسانی باکووری، خۆراسانی ڕەزەوی و قوم بەرپا دەکرێت.

بە قسەی بەڕێز «عەبباسعەلی کەدخودایی» وتەبێژی شورای نیگەھبانی یاسای بنەڕەتیی ئێران، پتر لە حەوت ھەزار کەس شیاوەتییان بۆ پاڵێوراوەتی لە ھەڵبژاردنی خولی یانزەھەمی مەجلیسی شورای ئیسلامی پشتڕاست کراوەتەوە.

جەماوەری ئێران ڕۆژی سێ شەممە لە کۆتایی ڕێپێوانەکەی یەوموڵڵای ٢٢ی ڕێبەندان بە دەرکردنی بڕیارنامەیەک، بەرپاکرانی ھەڵبژاردنێکی پڕشۆروشکۆمەندیان بە ھێمای مەزنایەتی و پاڵپشتی ئاسایشتی نیشتیمانی و نمونەی کۆمارییەتی نیزامی ئیسلامی زانی و جەختیان کرد لە سەر بەشداری کردنی بەرفراوان لە ھەڵبژاردنەکەی ٢١ی فڤریە.

...........
340