بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - مەجید تەخت ڕەوانچی لەمیانەی کۆبوونەوەی لیژنەی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان لەمەڕ پارێزگەی ئیدلیب"ی باکووری سووریا دۆخی ئەو پارێزگەی بە کارەساتبار ڕاگەیاندو بە ڕاشکاویش وتی دەبێ هەوڵ بدرێ کە ئەو قەیرانە لە کۆنتڕۆڵ دەرنەچێ.
تەختی ڕەوانچی لەبەردەوامی گوتارەکەی دا پێداگری کرد لەسەر بەربەرەکانی لەگەڵ ڕەشەکوژەکانی جێگیر لە پارێزگەی ئیدلیب و وتی : دەبوو ئەو کارە بە باشترین شێوازی پارێزگاری لە خەڵکی سڤیل بەڕێوە بچێ.
نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان کۆبوونەوەی داهاتووی سەرۆکانی پرۆسەی ئاستانەی بە دەرفەتێکی شیاوج زانی بۆ تاوتوێی گشتگیری دۆخی سووریاو وتی : نابێ دەرفەت بدرێ کە ڕەشەکوژەکان لە ئیدلیب جێگیر ببن و ئەو پارێزگەیە بکەنە بنکەو حەشارگەیەکی دڵنیا بۆخۆیان و ببنە هۆکاری قەڵاچۆی خەڵکی سڤیل و بەبارمتەگرتنی کەسانێک کە کەم و زۆر هێشتاش هەر لەچنگ یان دان.
ناوبراو بە ڕاشکاوی وتی : کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەبێ بەتەواوی وریا بێ تاکوو لەجیات پارێزگاری لە خەڵکی سڤیل ڕەشەکوژەکان نەپاڕێزرێن و هەموولایەک بزانن کە قەیرانی ئەو دەڤەرە هەر تەنیا لە ڕێگەی ڕامیاریەوە چارەسەر دەبێ .
دۆخی پارێزگەی ئیدلیب"ی سووریا کە بە دوایین بنکەی ڕەشەکوژەکانی جێگیر لەو وڵاتە دێتە ئەژمار لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەبەر بووونی نایاسایی هێزەکانی تورکیا لەو پاڕێزگەیە بارگرژ بووە.
"واسیلی نبنزیا"ی نوێنەری هەمیشەیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکانیش لەو کۆبوونەوەدا بە ڕاشکاوی وتی : دەوڵەتەکەی سووریا مافی خۆیەتی خەبات بکا دژبە ڕەشەکوژەکانی جێگیر لەو پارێزگەو دەڤەرەی سووریا.
............
340