بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - فڕۆکەیەکی موسافیر هەڵگری ئوکراینی سەرلە بەیانیی چوارشەمەی ڕابردوو 8 ژانویە لە نزیکی فڕگەی ئیمام خومەینی -ڕە-ی تاران کەوتە خوارەوە و هەموو سەرنشینەکانی گیانیان لە دەس دا.
سەردار سەرتیپ ئەمیر عەلی حاجی زادە فەرماندەری هێزی هەوا فەزای سپای پاسدارانی شوڕشی ئیسلامی ئێران ڕوژی شەمە لە شی کردنەوەی وردیاتی ئەو ڕووداوە وتیشی : بە هۆی هەڕەشەکانی ڕژیمی ئەمریکا و فڕینی ژۆمارێکی زۆر لە فڕۆکە دوژمن لە دەڤەری ئێران هێزی چەکداری کۆماری ئیسلامی ئێران لە ئامادە باش دا بوون کە بە هۆی بڕیاری بە پەلە کەسێک ئەو ڕووداوە ڕووی داوە .
سەردار حاجی زادە وتی : ئەمریکیەکان هەڕەشەیان کرد بوو کە 52 خاڵی ئێران دەپێکێت و سروشتیە کە سیستمی بەرگری ئاسمانی جێگیر لە تاران لە حاڵەتی ئامادە باش دا بوون .
سەردار حاجی زادە بە وتنی ئەوەی کە لێکدانەوەکان و هەڵسەنگاندنەکانی ئەو ڕووداوە ئەرکانگەلی سەرتر و هێزی داد ئەنجامی ئەدەن وتیشی : ڕێکخراوی فڕوکەوانی ئێران ئەزمونێکی لە بواری لێدانی مووشەک لە فڕۆکەی نەبووە و بڕوای وا بووە کە ئەگەر مووشەکێک لە فڕوکە بدرێت فڕوکەکە دەبێ لە بەرزاییەوە بتەقێتەوە و لەناو بچێت بەڵام ئەو فڕۆکەیە لە کاتی نیشتنەوە لەناو چووە .
سەردار حاجی زادە وێڕای جەخت کردن لەسەر ئەوەی کە هێزە چەکدارەکانی کوماری ئیسلامی ئێران بە نیازی شاردنەوەی ئەو پرسە نەبوون لە گەڵ بنەماڵەی گیان بەختکارانی ئەو ڕووداوە هاوخەمی خوی دەربڕی .
حەزرەتی ئایەتۆڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ شەمە لە پەیامێکدا ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێزانی کردە فەرمانبەری پێو شوێن گرتنی کەمتەرخەمیەکان و یان هەڵەی ئەگەری لە ڕووداوی کەوتنە خواری فڕوکەی موسافیر هەڵگری ئوکراینی .
...........
340