نیعمان کورتولموش سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا بە هۆشداریی سەبارەت بە ئەگەری هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، ئەو هەوڵەی کارەساتێکی گەورە بۆ ناوچەکە وەسف کرد و وتی کە ئەنقەرە بۆ ڕێگری لە ئاوەها ڕووداوێک لە هەموو دەفرایەتی خۆی کەڵکوەردەگرێت.
نیعمان کورتولموش وتیشی: ئەو هەوڵە دەتوانێت ببێتە هۆی ناسەقامگیری بەربڵاو و قەیرانی درێژخایەن لە ناوچەکە و درێژەی دا: پێم وانەبێت ئەمریکا ئاوەها ڕێگایەک بگرێتە بەر.
نیعمان کورتوملموش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، بە هۆشداریی نیسبەت بە لێکەوتەکانی هەر جۆرە هێرشێکی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، ئەو هەوڵەی هۆکاری ناسەقامگیری لە ناوچەکە وەسف کرد.
Your Comment