بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە پشت بەستن بە کەناڵی جەزیرە، دۆناڵد ترامپ هاوکات لەگەڵ بانگەشەی نوێ و دژبەیەکەکانی سەبارەت بە دانوستانەکانی ئیسلام ئاباد، وتی: ڕەنگە ڕۆژی هەینی خولی دووەمی دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران بەڕێوە بچێت کە پاکستان میوانداری دەکات.
ئەم بانگەشەیە لە کاتێکدایە کە کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاندووە کە ئەو گەمارۆ دەریاییەی کە لە لایەن ئەمریکاوە سەپێندراوە، پێشێلکردنی ئاگربەستە و تا کاتێک ئابلۆقەی سەر دەریاکان لانەچێت بەشداری دانوستانەکان ناکات.
پێدەچێت ئەم لێدوانانەی ترامپ زیاتر بۆ بەکارهێنانی ناوخۆ بێت و بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی لە ئەمریکا فشارێکی زۆری خستۆتە سەر سەرۆکی ئەمریکا.
ڕاپرسییەکی نوێ دەریدەخات کە ڕای گشتی لە ئەمریکا بە قووڵی ناڕازین و بەشێکی زۆری دەنگدەران دۆناڵد ترامپ بە بەرپرسیار دەزانن لە بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین؛ پرسێک کە لە نێوان گفتوگۆ سیاسییەکان سەبارەت بە زیادبوونی تێچووی وزە و دەرئەنجامە ئابوورییەکانی چڕتر بووەتەوە.
بەگوێرەی پێشنیاری لایەنی پاکستانی، بڕیار بوو ڕۆژی دووشەممە خولی دووەمی دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا لە ئیسلام ئاباد بەڕێوە بچێت، بەڵام ئێران بە هۆی زیادەڕەوی لە داخوازی و پێشێلکردنی ئاگربەست لەلایەن ئەمریکاوە ئامادە نەبوو بەشداری دانوستانەکان بکات.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە هەروەها سەبارەت بە ئەگەری خولێکی دیکەی وتووێژ لەگەڵ ئەمریکا وتی: دیپلۆماسی ئامرازێکە بۆ دابین کردنی بەرژەوەندی و ئاسایشی نەتەوەیی و هەرکاتێک بگەینە ئەو ئەنجامەی کە زەمینەی پێویست و لۆژیکی بۆ بەکارهێنانی ئەم ئامرازە بۆ بەدیهێنانی بەرژەوەندی نەتەوەیی و چەسپاندنی دەستکەوتەکانی نەتەوەی ئێرانە هەنگاو دەنین.
Your Comment