٢١ نیسان ٢٠٢٦ - ١٣:١٩
Source: Mehrnews
مەرجی ئێران بۆ چوونە سەر مێزی دانوستان لەگەڵ ئەمریکا

کارناسێکی باڵای پرسە ستراتێژییەکان دەڵێت: ئێران تا هەڵنەگرتنی گەمارۆی دەریایی ناڕواتە سەر مێزی دانوستان لەگەڵ ئەمریکا.

 شارەزایەکی کاروباری ستراتیجی ڕایگەیاندووە کە بە پشت بەستن بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ سەرچاوە پەیوەندیدارەکان، لە ئێستادا هیچ پلانێک لە تارانەوە نییە بۆ سەفەرکردن بۆ ئیسلام ئاباد.

محەممەد مەرەندی، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تۆڕی ئەلمەیادین ڕایگەیاند کە لە ئێستادا هیچ پلانێک لە تارانەوە بۆ سەفەرکردن بۆ ئیسلام ئاباد لە ئارادا نییە.

ئاماژەی بەوەشکرد: بە پشتبەستن بەو پەیوەندیانەی لەگەڵ کەسانی پەیوەندیداردا هەبووە، پلانێکی لەو شێوەیە لە چەند کاتژمێری ڕابردووشدا باسی لێوە نەکراوە.

مەرەندی هەروەها وتی: بە بۆچوونی من یەکێک لە داواکارییە ئەگەرییەکانی ئێران بۆ چوونە ناو دانوستانەکان ڕاگەیاندنێکی ئاشکرایە لەلایەن ئەمریکاوە بۆ هەڵگرتنی گەمارۆی دەریایی.

لە کۆتاییدا زیادی کرد: پێموایە لایەنی ئێرانی بیر لە ئەگەری پەرەسەندنی ململانێکان لە ئایندەیەکی نزیکدا دەکاتەوە و خەریکی فراوانکردنی ئامادەیی و بەرهەمهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی نوێیە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha