٦ کانوونی دووەم ٢٠٢٦ - ١٤:٣٠
Source: Mehrnews
نوێنەری ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان: ئەمریکا فرمێسکی تیمساح دەڕێژێ بۆ گەلی ئێران

باڵوێزی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان وتی: لە کاتێکدا ئەمریکا بانگەشەی پشتیوانی لە گەلی ئێران دەکات، مێژوویەکی ڕوونی هەیە لە دەستێوەردان و ڕێوشوێنی زۆرەملێی تاکلایەنە لە دژی ئەو وڵاتە.

 ئەمیر سەعید ئیرەوانی، باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوەکان لە کۆبوونەوەی بەپەلەی ئەنجومەنی ئاسایش سەبارەت بە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ڤەنزوێلا وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران بە توندترین شێوە هێرشی سەربازیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ سەر کۆماری ڤەنزوێلا ئیدانە دەکات ."

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا سەبارەت بە لێدوانەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەدژی کۆماری ئیسلامی ئێران، باڵوێزی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان وتی: لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، سەرۆک کۆماری ئەمریکا چەندین جار هەڕەشەی ئاشکرای کردووە بۆ بەکارهێنانی هێز لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران، کە ئەمەش پێشێلکارییەکی ڕوونی مادەی ٢ بڕگەی چوارەمی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکانە.

ناوبراو زیادی کرد: لە هەمان کاتدا ئەمریکا بە ڕشتنی فرمێسکی تیمساح بۆ گەلی ئێران، بە دووڕووییەوە بانگەشەی پشتیوانیکردنیان دەکات، لە کاتێکدا تۆمارێکی بەڵگەدار و ڕوونی هەیە لە دەستێوەردان و بەکارهێنانی هێز و گرتنەبەری ڕێوشوێنی زۆرەملێی تاکلایەنە و نایاسایی لە دژی ئێران لە ٢٠٢٥ شەڕێک کە بووە هۆی کوژرانی خەڵکی مەدەنی و هێرش بۆ سەر ژێرخانی مەدەنی و پێشێلکردنی جددی مافە بنەڕەتییەکانی گەلی ئێران.”

Your Comment

You are replying to: .
captcha