محەمەد باقر قاڵیباف سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی لە کۆبوونەوەیەکدا وتی:لە چەند ڕۆژی دوایی شەڕی 12 ڕۆژە، ئیسرائیل بۆ ئاگربڕ دەپاڕایەوە، ئەو ڕاستیە نیشاندەری توان و بەرخۆدانی گەلی ئێران هەمبەر دوژمنانە.
قاڵیباف جەختی کرد: ئەمڕۆ هەموومان دەبینین کە دوژمنان چۆن دەجووڵێن، بەڵام ئێمە ئەبێ ڕوون، ڕێگا و شێوەیەک کە بەرەڤانی پیرۆز و بەرەی بەرخۆدانمان تێپەڕاند، بپارێزین. ئێمە ڕۆژێک لە شەڕ لەگەڵ ڕژێمی بەعسمان بینی بەڵام ئەو ئەزموونە ئەوەی پێما نیشان دا کە وەستان و بەرخۆدان، تەنیا ڕێگای بەرگری لە بایەخ و ئامانجەکانی شۆڕشی ئیسلامیە.
Your Comment