٥ کانوونی دووەم ٢٠٢٦ - ١٤:٠٥
Source: Mehrnews
هەسەدە و ئەرتەشی سووریا بە یەکجاری ڕێککەوتن؛ سێ لەشکر و سێ یەکە

فەرماندەیەکی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک(هەسەدە) وێڕای ڕاگەیاندنی وردەکارییەکانی ڕێککەوتنی تەڤڵبوونی ئەو هێزانە لە ئەرتەشی سووریا، وتی: ڕێککەوتنەکە بریتییە لە پێکهاتنی "3 لەشکەر و 3 یەکە" بە یەکەی تایبەتی بۆ یەکینەکانی پاراستنی ژنان، پاراستنی سنوورەکان و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم.

 ئەبوو عومەر ئەدلەبی، فەرماندەی هێزەکانی دیمووکراتیکی باکووری سەر بە هێزەکانی سووریای دیموکراتیک(هەسەدە)، ڕایگەیاند کە ڕێککەوتنی تەڤڵبوونی هێزکانی هەسەدە بریتییە لە "3 لەشکەر و 3 یەکە" و یەکینەکانی پاراستنی ژنان(یەپەگە)، پاراستنی سنوورەکان و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم لە چوارچێوەی یەکەگەلی تایبەتی ڕێکدەخرێن.

وتیشی: ئەم ڕێککەوتنە بە بەشداریی وەفدێکی باڵا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە سەرۆکایەتی مەزلووم کۆبانی لە دیمەشق و ئامادەبوونی بەرپرسانی باڵای دەوڵەتی کاتی سووریا و بە گەڕەنتی‌دان لە لایەن ئەمریکا و وڵاتانی عەرەبی، ئەنجام دراوە.

ئەبوو عومەر ئەدلەبی زیادیشی کرد: ئەوڕۆ (یەکشەممە 14ی بەفرانبار) دوو بەڵگەی لەو ڕێککەوتنە واژۆ کراوە کە یەکیان تایبەت بە شەڕ دژی داعشە و ئەویتر لەبارەی چۆنیەتی تەڤڵبوونی هەسەدە لە ئەرتەشی سووریا لە چوارچێوەی یەکینە سەربازییەکانە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha