سپای لوڕستان دوای ئاژاوەگێڕییەکانی ئەم دواییەی ئەو پارێزگا کە تێکەڵ کرا بە ناڕەزایەتی خەڵک و کاسبکاران بەرانبەر گرانی، هەڵاوسان و بژێوی سەختی خەڵک، پەیامێکی بڵاو کردەوە.
لەو پەیامەدا هاتووە کە دوژمنان و دزەکاران ئێستا بە خراپ بەکارهێنانی بەشێک لە ناڕەزایەتییەکانی بازاڕەکان بە شەڕی دەروونی و دەستێوەردانی ڕاستەوخۆ، ئەم ناڕەزایەتیانەیان بەرەو ئاژاوە و نائارامی و تێکدانی ئاسایشی خەڵک، بەلاڕێدا بردووە.
Your Comment