فۆرن پاڵسی ڕاپۆرتی دا، بە سەرنجدان بە ڕادەی ئەو تەحەددای سەربازی و جوگرافییەی کە ئەمریکا لە ئێران ڕووبەڕووی دەبێتەوە، پێدەچێت لە هەلومەرجی ئێستادا هەنگاوی زەوینی لە دژی ئەو وڵاتە ڕوو نەدات.
لە درێژەی ڕاپۆرتەکەدا هاتووە: ئێران وڵاتێکی فراوانە و توانای سەربازی و مرۆیی هەیە کە ڕێگەی پێدەدات هەر ململانێیەک درێژ بکاتەوە.
جگە لەوەش سروشتی جوگرافیای ئێران و هێڵە پشتیوانییە ئاڵۆزەکانی، هەر ئۆپەراسیۆنێکی زەوینی بەرفراوان زۆر قورستر دەکات لە ئەزموونە سەربازییەکانی پێشووی ئەمریکا، وەک شەڕی عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، دوورگەی خارگ بە هۆی ڕۆڵی گرینگی لە هەناردەکردنی نەوتی ئێران جێی سەرنجە، بەڵام بوونی ئەم دوورگەیە بێ مەترسی نییە، چونکە ڕەنگە سەربازانی ئەمەریکا ڕووبەڕووی هێرشی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ببنەوە و ڕەنگە شاهیدی ململانێیەکی درێژخایەن بین.
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە کێشەی سەرەکی لە دیاریکردنی ئامانجی کۆتایی شەڕ و چۆنیەتی پاراستنی هەر دەستکەوتێکی سەربازیدایە.
Your Comment