٥ کانوونی دووەم ٢٠٢٦ - ١٤:٠٣
Source: Mehrnews
ئاڵوگۆڕی 5 ملیارد دۆلار کاڵا لە سنوورەکانی کوردستان

چاودێری گومرۆکی کوردستان وتی: لە 9 مانگی سەرەتای ئەمساڵی هەتاوی نزیکەی 3 ملیۆن و 743 هەزار تەن شمەک بە بایەخی 4 ملیارد و 982 ملیۆن دۆلار لە سنوورە فەرمییەکانی کوردستانەوە ئاڵوگۆڕ کراون.

فەرامەرز ئومیدی، ڕایگەیاند: لە 9 مانگی سەرەتای ئەمساڵ، سەرجەم یەک ملیۆن و 151 هەزار تۆن کاڵا بە بایەخی زیاتر لە 580 ملیۆن دۆلار لە گومرۆکی کوردستانەوە هەناردەی وڵاتانی عێراق، ڕووسیا، ئەفغانستان، سووریا، تورکیا، سوودان، کازاخستان، قەقیزستان و عومان کراوە کە ئەم ڕێژەیە لەباری بەها و کێشەوە بە نیسبەتی ساڵی پار، لەسەدا 1 دابەزینی بووە.

ڕاشیگەیاند: هەروەها لەو ماوەیەدا سەرجەم 184 هەزار تۆن کاڵا بە بایەخی زیاتر لە 592 ملیۆن دۆلار کاڵا و شمەک لە وڵاتانی عءراق، ئیامارات، هیند، پاکستان، چین، فیلیپین، تورکیا، ئێکوادۆر، نەمسا و ئیتالیا هاوردە کراوە کە بە نیسبەتی ساڵی ڕابردوو، لەباری کێشەوە لەسەدا 346 و لەباری بایەخی دراوییەوە لەسەدا 68 بەرزبوونەوەی بووە.

چاودێری گومرۆکی کوردستان سەبارەت بە هەڵسوکەتی ترانزیتیی ئەو پارێزگایە وتی: لە 9 مانگی سەرەتای ئەمساڵ کاروباری پەڕینەوەی زیاتر لە 2 ملیۆن و 351 هەزار تۆن کاڵا بە بەهای 3 ملیارد و 286 ملیۆن دۆلار لە گومرۆکی باشماخ ئەنجام دراوە، کە لەو ڕێژەیە نزیکەی یەک ملیۆن و 767 هەزار تۆن بە بایەخی یەک ملیارد و 317 ملیۆن دۆلار بە شێوەی ترانزیتی دەسپێک و زیاتر لە 584 هەزار تۆن بە بایەخی یەک ملیارد و 969 ملیۆن دۆلار لەژێر پێڕەوی ترانزیتی ئامانج ئەنجام دراوە کە بە نیسبەتی ساڵی ڕابردوو، لەباری کێشەوە لەسەدا 28 و لەباری بایەخی دۆلارییەوە لەسەدا 7 بەرزبوونەوی بووە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha