ئەبوو عومەر ئەدلەبی، فەرماندەی هێزەکانی دیمووکراتیکی باکووری سەر بە هێزەکانی سووریای دیموکراتیک(هەسەدە)، ڕایگەیاند کە ڕێککەوتنی تەڤڵبوونی هێزکانی هەسەدە بریتییە لە "3 لەشکەر و 3 یەکە" و یەکینەکانی پاراستنی ژنان(یەپەگە)، پاراستنی سنوورەکان و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم لە چوارچێوەی یەکەگەلی تایبەتی ڕێکدەخرێن.
وتیشی: ئەم ڕێککەوتنە بە بەشداریی وەفدێکی باڵا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە سەرۆکایەتی مەزلووم کۆبانی لە دیمەشق و ئامادەبوونی بەرپرسانی باڵای دەوڵەتی کاتی سووریا و بە گەڕەنتیدان لە لایەن ئەمریکا و وڵاتانی عەرەبی، ئەنجام دراوە.
ئەبوو عومەر ئەدلەبی زیادیشی کرد: ئەوڕۆ (یەکشەممە 14ی بەفرانبار) دوو بەڵگەی لەو ڕێککەوتنە واژۆ کراوە کە یەکیان تایبەت بە شەڕ دژی داعشە و ئەویتر لەبارەی چۆنیەتی تەڤڵبوونی هەسەدە لە ئەرتەشی سووریا لە چوارچێوەی یەکینە سەربازییەکانە.
Your Comment