٧ کانوونی دووەم ٢٠٢٦ - ١٤:٤٤
Source: Mehrnews
خەتیب‌زادە: گەمارۆکان شەڕێکی یەکجارییە دژی ئێران

جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: گەمارۆ زاڵمانەکان، شەڕێکی یەکجاریی ئابووری دژی گلی ئێرانن، بۆ ئوەی گەل و دەوڵەت دژی یەک بوەستن.

سەعید خەتیب‌زادە، جێگری وەزیر و سەرۆکی ناوەندی توێژینەوەی سیاسی و نێودەوڵەتیی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە پێش‌کۆنگرەی نیشتمانی سیاسەتی دەرەوە لە انکۆی ئازادی تاران، بە ئاماژە بە دۆخی ئاڵۆزی ئێستای جیهان لەبابەتی ڕیسای نێودەوڵەتییەوە، وتی: شەڕی 12 ڕۆژ، تاقیگەیەکی ڕاستەقینە بوو بۆ هەڵسەنگاندنی بابەتگەلێک کە میدیای ڕەوتە سەرەکییەکانی ڕۆژاوا بانگەشەی بۆ دەکەن و لەو ڕووداوەدا ڕەفز کرانەوە.

ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە بیانووهێنانەوە بۆ هێرش‌کردنە سەر ئێران، لە کاتی دانوستان و نەبوونی چەواشەکاری لە پلانی ئەتۆمیی، تەنیا بە مەبەستی داڕشتنەوەی تەکووزی جیهانی لە لایەن ئەمریکا و دەستەودایەرەکانی بوو، وتیشی: لەم تەکووزییە نوێیەدا، ڕژیمی زایۆنی وەک باڵی ڕاپەڕێنەری ئەمریکا لە ناوچەدا بوو. لەم تەکووزییەدا یاسا و ئەخلاق جێیەکیان نییە و دوکتۆریەنی "ئاشتی لە ڕێگەی هێز" بە کردەوە وەک هێژمۆنی لە ڕێگەی دوورەوەیە.

خەتیب‌زادە جەختی لە بوونی بژێرەگەلی دژوار لە بەردەم ئێران لەو هەلومەرجەدا کرد و ڕایگەیاند: بۆمان نییە هەڵە بکەین، بەڵکوو ئەرکە لەسەر شانمان کە بەهێز، تەگبیر و خۆڕاگری بەرگری لە بەرژەوەندیی نیشتمانیمان بکەین. دیارە دانوستان شتێکی نە باش و نە خراپە و پێویستە دەزگای دیپلۆماسی لە کاتی خۆی بەکاری بێنێت. بەڵام دەبێ بزانین ئەمکارە تەنیا کاتێک وەڵام دەداتەوە کە بەپێی هێزی نیشتمانی و تەکووزیی ناوخۆیی بێت و لاوازی دەوڵەت، بە مانای لاوازیی دەسەڵات و حکوومەت لە ئاستی نێودەوڵەتییە.

جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران جەختیشی کرد: گەمارۆ زاڵمانەکان، شەڕێکی یەکجاریی ئابووری دژی گلی ئێرانن، بۆ ئوەی گەل و دەوڵەت دژی یەک بوەستن. هەموو دەبێ هوشیار بین. بەرەنگاربوونەوەیان، پێویستی بە هەوڵی هاوکات بۆ هەڵوەشانەوەی گەمارۆکان لە ڕێگەی دیپلۆماسی لە لایەکەووە و پووچەڵ‌کردنەوەیان بە کەڵک‌وەرگرتنی دروست لە دەفرایەتییە ناوخۆییەکان و ڕیفۆڕمی بەڕێوەبەرییەکان لە لایەکی ترەوەیە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha