ڕۆژنامەی ئەمریکی راپۆرتی دا کە دۆناڵد ترامپ، دێلسی ڕۆدریگێز جێگری سەرۆک کۆماری ڤێنزۆئێلای وەکوو ڕێبەری کاتی ئەو وڵاتە دەست نیشان کردووە و هەڕەشەی لێکردووە کە ئەگەر نایەوێت بە چارەنووسی نیکۆلاس مادۆرۆ تووش ببێت، ئەبێ خواستەکانی واشنتۆن لەبەرچاو بگرێت.
بە پێی ڕۆژنامەی پالتیکۆ، بەرپرسانی ئەمریکی بە ڕۆدریگێزیان ڕاگەیاندووە کە ئەبێ لانیکەم سێ خواستی ئەمریکا جێبەجێ بکات.
ئەو خواستانەی ئەمریکا بریتین لە سەرکوتی ڕەوتی قاچاخی مادەی هۆشبەر، دەرکردنی هاووڵاتیانیانی ئێرانی، کۆبایی و دیکەی وڵاتان یان تۆڕە دژبەرەکان و راگرتنی فرۆشی نەوت بە ڕکابەرەکانی ئەمریکا.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ئەمریکا بۆ جێبەجێ کردنی ئەو خواستانە مۆڵەتی دیاری نەکردووە و بەرپرسانی ئەمریکی جەختیان کردووە کە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان نزیک نییە.
بە گوێرەی مێدیایەکی ئەمریکی، واشنتۆن هۆشداریی داوەتە جێگری سەرۆک کۆماری ڤێنزۆئێلا کە ئەبێ جێبەجێکاری ستراتیژیەکانی ئەمریکا بێت، ئەگینا بە چارەنووسی نیکۆلاس مادۆرۆ تووش دەبێت.
Your Comment