٢٥ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ٢٣:٠٦
Source: Mehrnews
زانیاری گرینگ لە سەر سەفەری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ فەڕەنسا

ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە، سەردانی وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ فەرەنسا لەم هەفتەیەدا ڕاگەیاند.

 بەقایی ڕایگەیاند: وەزیری دەرەوەی ئێران دوای بەشداری له کۆبوونەوەی ساڵانەی ڕێکخراوی قەدەغه کردنی چەی کیمیایی له هۆڵەندا، له سەر بانگهێشتی هاوتا فەڕەنسیەکەی ، بەرەو پاریس به ڕێدەکەوێت.

بە گوتەی بەقایی، لەم سەردانەدا پرسە دووقۆڵییەکان لەوان بارودۆخی هاووڵاتیانی ئێرانی وەکوو مەهدیە ئەسفەندیاری و هەروەها پێشهاتە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان دەوروژێنرێن و تاوتوێ دەکرێن.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە ئاماژەدان بە ڕێبازی پرەنسیپی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کارلێککردن لەگەڵ وڵاتانی دیکە لەسەر بنەمای ڕێزگرتنی یەکتر و کەڵک وەرگرتن لە هەموو دەرفەتێک بۆ دەربڕینی ڕوونی هەڵوێست و داخوازییەکانی وڵات، لەوانەش سەبارەت بە تاوانە بەردەوامەکانی ڕژێمی زایۆنی لە فەلەستین و لوبنان، پرسی ئەتۆمی و پرسە گرینگەکانی دیکەی نێودەوڵەتی، ڕایگەیاند کە لەم سەردانەدا و لە وتووێژ لەگەڵ لایەنی فەرەنسی، عێراقچی هەڵوێستەکانی کۆماری ئیسلامی ڕوون دەکاتەوە و داخوازییە ڕەواکانی نەتەوەی ئێران بەرز دەکاتەوە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha