دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی تورکیا ڕایگەیاند کە گفتوگۆکانی دوێنێی شاندی نێردراوی پەرلەمان لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجالان ڕێبەری بەندکراوی کوردەکان لە دوورگەی ئیمراڵی سازێنەر و ئەرێنی بووە.
مێدیاکان پێشتر بە بێ ڕاگەیاندنی سەرچاوە ڕایانگەیاند کە ناوەرۆکی گفتوگۆکانی شاندی نێردراو بۆ ئیمرالی بۆ ماوەی دە ساڵ بە شێوەی شاراوە دەمێنێتەوە، بەڵام ڕاگەیێندراوە کە دانوستانەکانی ئەمڕۆ سەبارەت بە چەک کردن و هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە و هەروەها ڕێککەوتنی کوردی سووریا لەگەڵ حکومەتی ناوەندی کە لەلایەن ژنراڵ مەزڵۆم کۆبانێ و ئەحمەد شەرعەوە واژۆ کراوە، ئەنجامی ئەرێنی بووە.
بە پێی بڕیاری کۆمیسیۆنی یەکگرتوویی نەتەوەیی، برایەتی و دیمۆکراسی لە ڕێکەوتی 17 ی نۆڤەمبەر بۆ ناردنی شاندێک بۆ گفتوگۆ لەگەڵ ئۆجالان، شاندێکی سێ کەسی بریتی لە حسێن یایمان، فەەتی ییلدیز و گوڵستان قلیچ سەردانی ئیمرالیان کرد.
Your Comment