٢٤ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ٢٢:٣٣
Source: Mehrnews
توانایی مووشەکی ئێران بەردەوام ڕوو لە گەشەیە و کەس بۆی نیە گەمارۆی بدات

وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئێران وتی: توانی مووشەکی ئێران بە پشت بەستن بە شەهیدانێکی گەورە وەکوو تهرانی موقەدەم، حاجی زادە و دیکە هەڵکەوتە و پێشەنگەکانی بواری مووشەکی پێک هاتووە.

، سەردار ڕەزا تەڵایی نیک، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵنێری مێهر، جەختی کرد: ئەگەر توانی مووشەکی ئێران خۆجەیی و لەسەر بنەمای زانست بنەمایی و دەفرایەتی ناوخۆیی نەبوایە، بە پێی گەمارۆ کانی 45 ساڵی ڕابردوو، ئەگەری گەشەی نەبوو.

وتەبێژی وەزارەتی بەرگری وتیشی: بە پێی گەمارۆکان لەسەر بواری بەرگری ئێران، پیشە و توانی مووشەکی بە پشت بەستن بە شەهیدانێکی گەورە وەکوو شەهید تهرانی موقەدەم ، شەهید حاجی زادە و دیکە هەڵکەوتەکان، توانی مووشەکی پێک هاتووە و بە پێی خۆجەیی بوون و زانست بنەمایی و پشت بەستن بە داهێنانی ناوخۆیی، توانی مووشەکی بەردەوام ڕوو لە گەشەیە و گەمارۆ نادرێت.

ناوبراو وتیشی: گەمارۆکان کاریگەریان لەسەر گەەشەی تەکنۆلۆژیای مووشەکی ئێران نابێت؛ چونکوو بە پشت بەستن بە توان و زانستی ناوخۆیی، ئاستی وابەەستەیی پیشەی مووشەکی بە دەرەوەی وڵات گەییشتووەتە کەمترین ئاستی خۆی.

Your Comment

You are replying to: .
captcha