عەلی لاریجانی بە بڵاو کردنەوەی پەیامێک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس نووسی: لە شەوی شەهادەتی فاتیمەی زەهرا (د.خ) یەکێک لە لایەنگرانی ڕاستەقینەی خاتوونی هەر دوو عالەم ، برای گیانفیدامان هەیسەم عەلی تەباتەبایی لە فەرماندە باڵاکانی حزبوڵڵا، لەگەڵ چەند دۆستی بەدەستی جەنایەتکاری ئیسرائیل شەهید بوون.
ناوبراو زیادی کرد: ئەوان گەییشتنە ئارەزووی خۆیان، بەڵام نتانیاهۆ ئەوەندە درێژە دەداتە سەربزێویەکانی هە هەمووان تێدەگەن کە ڕێگایەک جگە لە بەرەنگار بوونەوەی ئەو ڕژێمە ساختە نەماوەتەوە.
لاریجانی درێژەی دا: ئەو داخە لە ڕێبەری پایەبەرزی حزبوڵڵا و ئەندامانی گیانیفیدای سەرەخۆشی دەکەم.
Your Comment