سەرکوتی سیاسی ڕوو لە زیاد بوو لە ناوچە کوردنشینەکانی تورکیا لە ساڵی 2025 خەسارێکی وێرانکەری لە دۆخی مافی مرۆڤ لە ئەو ناوچە داوە. تەنیا لە یەک ساڵی ڕابردوودا 17 منداڵ گیانیان لەدەست داوە و 192 حاڵەتی پێشێل کرانی مافی مرۆڤ تۆمار کراوە؛ ئامارێک کە نیشانی دەدات کە بە ئامانجی کپ کردنی دەنگی دژبەران و سنووردار کردنەوەی کەمینەکان ئەنجام دەدرێت. ئەو کەشە، بەرهەمی کۆ کردنەوەی زیاتری دەەسەڵات لە دەست دەسەڵاتداران لە پێکهاتەی سەرۆک کۆمار و لاواز کردنەوەی قووڵی ناوەندە دیمۆکراتیکەکان و سەربەخۆیی دادوەریە؛ ڕەوتێک کە دەبێتە هۆی گوشار لەسەر ڕەخنەەگران، کوردەکان و ئاوارەکان
سیاسەتەکان بریتین لە دەستگیری بێ مۆڵەت، هێشتنەوەی درێژخایەن بە بێ لێپرسینەوە و بەکارهێنانی بەربڵاوی توندوتیژی لەە دژی خەڵکی سڤیل و ناڕازیان. بەرپرسان بە لەبەرچاو نەگرتنی حوکمی دادگا، سزای نەگونجاو بەسەر خۆپیشاندەران دەسەپێنن و بەم شێوەیە ئازادی بەیان و مافی کۆبوونەوەی ئاشتیخوازانە سنووردار دەکەنەوە. ئەو هەوڵانە نیشاندەری سیاسەتی ئاگادارانەی حکومی بۆ کپ کردنی دەنگی دژبەرانە؛ بە شێوەیەک کە بەرپرسانی پارێزگایی بەردەوام کۆبوونەوەی خۆپیشاندەران قەدەغە دەکەن و زۆربەی سزاکان، نەگونجاو بوونی ئەو قەدەغەگەلە پشت گوێ دەخەن.
کاردانەوەی هێرشبەرانەی هێزە ئەمنیەکان بە ناڕەزایەتی ئاشتیخوازانە، شکستی جیدی لە پابەندی بە مافی مرۆڤە. لە مارسی 2025، پۆلیس لە گازی فرمێسک ڕێژ و سپرەی بیبەر، گوللەی وزەیی و ئۆتۆمبێلی ئاوپژێن لە دژی خۆپیشاندەرانێک کە خەریکی بەکارهێنانی مافی یاسایی خۆیان بوون، کەڵکوەرگرتووە. ئەو هەوڵە نایاسایانە کە ئەشکەنجە دێنە ئەژمار ئەبێ بوەستێندرێن و هکارەکانی لە دادگای دادپەروەرانە لێپرسینەوە بکرێن.
دوور خستنەوە لە کار و دەستگیری بەردەوامی شارەوانانی هەڵبژێردراوی حزبەکان نیشانی دەدات چۆن سەرکوتی سیاسی لە تورکیا، لە چوارچێوەی سیاسەتی ڤفەرمی بنەڕەتی بوونەتەوە.
کاقریگەری ئەو پێشێلکاریانە سەرتر لە حاڵەتی تاکەییە و دەبێتە هۆی ناسەقامگیری کۆمەڵگا و لەناوچوونی پێکهاتەی کۆمەڵایەتی لە ئەو ناوچە کوردنشینە. دەستگیری بێ مۆڵەت، توندوتیژی، دەرکردن و سەرکوتی سیاسی ، وێنەیەک لە سیاسەتدانەری پێک دەهێنێت کە وەبەرایەتی دەداتە ئاسایشی دەوڵەت بەسەر کەرامەتی مرۆیی و مافە بنەڕەتیەکاندا.
لە کۆتاییدا، پێداویستی بەپەلە بۆ چاکسازی گشتی سیاسەتێک کە پاڵپشتی لە گرووپە خەساربەرکەوتوو و لاوازەکان دەکات، سەربەخۆیی دادوەری و پابەندی بە ڕێسا نێودەوڵەتیەکانی مافی مرۆڤ دەگەڕێنێتەوە، هەیە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی توێژینگەی ئیمپکەت پالیسیزی لەندەن، لە ساڵی 2025، ناوچە کوردنشینەکانی باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا سەرکوتی سیاسی بێ وێنەیان بەخۆوە بینیوە و بووەتە هۆی مەرگی 17 منداڵ، 200 حاڵەتی پێشێل کرانی مافی مرۆڤ و چڕ بوونەوەی دەستگیری و توندوتیژی و دوور خستنەوە لە کار.
Your Comment