ڕێوڕەسمی بەڕێکرانی تەرمی فەرماندەی بەرزی حزبوڵڵا، شەهید هەیسەم عەلی تەباتەبایی و 2 هاوڕێی تری لە زاحیەی باشووری بەیرووت دەستی پێکرد.
لەو ڕێوڕەسمەدا کە بە بەشداریی ژمارێکی زۆری خەڵکی لوبنان بەڕێوە دەچێت، شێخ عەلی دەعمووش سەرۆکی ئەنجومەنی ڕاپەڕاندنی حزبوڵڵا وتارێکی لەبارەی کەسایەتی ئەو فەرماندە شەهیدە ئاراستە کرد و ڕایگەیاند: ئامانج لە تیرۆرەکان لاوازکردنی ورەی بەرخۆدان بۆ تەسلیمبوونە، بەڵام ئەوە قەد ڕوو نادا و ئێمە ئامادەی بەختکردنی بەنرخترین شتەکانمان لەو ڕێبازەداین.
جەختیشی کرد: ئێمە بەرەیەک لە شەهید تەباتەبایی و قوتابیانمان هەیە کە جێگەی بۆشی ئەو پڕ دەکەنەوە و زایۆنییەکان دەبێ نیگەران بن، چونکە تووشی تاوان و جەنایەتێکی گەورە هاتوون.
Your Comment