٢٤ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ٢٢:٣٠
Source: Mehrnews
موحسێن ڕەزایی: حزبوڵڵا به دانبەخۆداگرتنی ستراتژیکدا بچێتەوە

فەرماندەی پێشووی سپای پاسداران و ئەندامی ئەنجومەنی دیاری‌کردنی بەرژەوەندییەکانی نیزام ڕایگەیاند: نامانەوێ دەستێوەردان لە کاروباری حزبوڵلا بکەین، بەڵام بەڕای من دەبێ ئەو بزووتنەوە بە دانبەخۆداگرتنیدا بچێتەوە.

موحسن ڕەزایی فەرماندەی پێشووی سپای پاسداران و ئەندامی ئەنجومەنی دیاری‌کردنی بەرژەوەندییەکانی نیزام لە میانەی ڕیوڕەسمی بەڕێ‌کردنی ڕۆفاتی 9 شەهیدی ونی بەرەڤانی پیرۆز لە کێرمان، وتی: فەرماندەکانی بەرخۆدان، فەرماندەی دەوڵەتی و حکوومی نین، بەڵکوو فەرماندەی بزووتنەوەیەکی جەماوەریی گشتگیر لە بەرەی چەوساوانن.

وتیشی: ئەگەرچی ئێمە نامانەوێ دەستێوەردان لە کاروباری حزبوڵلا بکەین، بەڵام لام وایە چیتر بەرەی بەرخۆدان پێویستە بە دانبەخۆداگرتنی ستراتژیکیدا بچێتەوە. چونکە ئیسرائیل خەریکی کەڵک‌ئاژوویی لە هەلومەرجی دانوستان و ئاگربڕە و بەردەوامە لە تیرۆرەکانی، و بۆ وەستاندنی ئەو، پێداچوونەوە بە بڕیارەکان زەروورییە.

ڕەزایی زیادیشی کرد: شێوەی سەرەکیی ئیسرائیلییەکان لە شەڕی تیرۆریستییە و باش دەزانن کە هەر فەرماندەیەک شەهید بێت، ئەو ڕژیمە زیاتر ڕوو لە داڕمان دەکات.

فەرماندەی پێشووی سپای پاسداران لە درێژەدا ڕوانییە شەڕی 12 ڕۆژە و جەختی کرد: دوژمن لەو شەڕەدا هەموو جۆرە تەکنۆلۆژیایەکی جەنگیی بەکار هێنا بۆ لەناوبردنی وڵات و نیزامی ئێمە، بەڵام دواجار بۆ ئاگربڕ دەپاڕانەوە.

ئەندامی ئەنجومەنی دیاری‌کردنی بەرژەوەندییەکانی نیزام جەختیشی کرد: ئەمریکا و ئیسرائیل هیچکات لە مێژووی خۆیاندا بەرخۆدانێکی لەو جۆرەیان نەدیبوو و بەرخۆدانی ئەوڕۆکەی لوبنان و غەزە بێ وێنەیە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha