ڕۆژنامەی ئەلئەخباری لوبنانی بە گێڕانەوە لە سەرچاوە ڕۆژئاواییەکان بانگەشەی ئەوەی کردووە کە محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودیە مۆڵەتی لە دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا وەرگرتووە بۆ بەڕێوەبردنی دانوستانەکان بۆ نێوەندگیری لە نێوان ئێران و ئەمریکا بە مەبەستی گەیشتن بە ڕێککەوتنی نێوان هەردوولا و گەیشتن بە چارەسەرێک بۆ خاڵەکانی ناکۆکی لە دانوستانە دوو قۆڵییەکان.
سەرچاوەکان باسیان لەوەش کرد، بن سەلمان بە سەرۆکی ئەمریکای ڕاگەیاندووە، بۆ دەستەبەرکردنی سەقامگیری لە هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ڕێککەوتنێکی لەو جۆرە پێویستە.
بن سەلمان هەروەها نیگەرانی خۆی دەربڕی لەوەی کە کابینەی بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕەنگە هەوڵەکان بۆ ئەم ڕێککەوتنە پەکبخات و گرژییەکانی دژی ئێران پەرەپێبدات.
Your Comment