عەبودی بە ئاماژە بە هاوکاریی نێوان بەغدا و ئەنقەرە ڕایگەیاند، هەماهەنگیی ئاستی باڵا هەیە بۆ چارەسەریی دۆسیەی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و دەرکردنی ئەندامانی لە خاکی عێراق.
هەروەها ڕایگەیاند که عێراق له ڕێگەی لیژنەیەکی باڵاوە هەماهەنگی لەگەڵ ئێران هەیه بۆ چارەسەر کردنی دۆسیەی بوونی هێزه چەکداره کوردییەکانی ئێران له سەر خاکی عێراق به تایبەت له هەرێمی کوردستان.
وتەبێژی حکومەتی عێراق جەختی لەوە کردەوە کە بوونی گروپە چەکدارەکانی سەر بە وڵاتانی دیکە لەسەر خاکی عێراق پێچەوانەی بنەماکانی دەستوورە، وتەبێژی حکومەتی عێراق ئاماژەی بەوەدا کە نابێت عێراق ببێتە شوێنی هێرشکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ و هیچ گروپێکی چەکداریش پەنا نادات کە تێوەگلاون لە ململانێی تایبەتدا.
سەبارەت بە کارپێکردنی دەروازەی سنووری شیب، عەبودی هەروەها ڕایگەیاند کە ڕاگرتنی چالاکییەکانی ئەم دەروازە بە ئامانجی باشترکردنی ئامادەیی تەکنیکی و لۆجستیی ئەو دەروازەیە ئەنجامدراوە؛ چونکە ئەم پەڕینەوە لە ڕووی تەکنیکییەوە ئامادە نەبوو و پەرەپێدانی ژێرخانی پێویستی نەبوو. ئاماژه ی به وه شدا، چه ند ده ڕوازه سنوورییه کی دیکه هه ن که ئاڵوگۆڕی بازرگانی به شێوه یه کی به ڕده وام له گه ڵ ئێراندا ئه نجام ده ده ن.
لە بەشێکی تری لێدوانەکەیدا، وتەبێژی حکومەتی عێراق بوونی هیچ بنکەیەکی حوسییەکانی لە ناوخۆی عێراق ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند، ئەمە لە بنەڕەتدا دوورە لە ڕاستییەوە و بۆیە پێویست ناکات فەرمان و بڕیارێکی حکومەت لەوبارەیەوە دەربکرێت.
Your Comment