بەقایی ڕایگەیاند: وەزیری دەرەوەی ئێران دوای بەشداری له کۆبوونەوەی ساڵانەی ڕێکخراوی قەدەغه کردنی چەی کیمیایی له هۆڵەندا، له سەر بانگهێشتی هاوتا فەڕەنسیەکەی ، بەرەو پاریس به ڕێدەکەوێت.
بە گوتەی بەقایی، لەم سەردانەدا پرسە دووقۆڵییەکان لەوان بارودۆخی هاووڵاتیانی ئێرانی وەکوو مەهدیە ئەسفەندیاری و هەروەها پێشهاتە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان دەوروژێنرێن و تاوتوێ دەکرێن.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە ئاماژەدان بە ڕێبازی پرەنسیپی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کارلێککردن لەگەڵ وڵاتانی دیکە لەسەر بنەمای ڕێزگرتنی یەکتر و کەڵک وەرگرتن لە هەموو دەرفەتێک بۆ دەربڕینی ڕوونی هەڵوێست و داخوازییەکانی وڵات، لەوانەش سەبارەت بە تاوانە بەردەوامەکانی ڕژێمی زایۆنی لە فەلەستین و لوبنان، پرسی ئەتۆمی و پرسە گرینگەکانی دیکەی نێودەوڵەتی، ڕایگەیاند کە لەم سەردانەدا و لە وتووێژ لەگەڵ لایەنی فەرەنسی، عێراقچی هەڵوێستەکانی کۆماری ئیسلامی ڕوون دەکاتەوە و داخوازییە ڕەواکانی نەتەوەی ئێران بەرز دەکاتەوە.
Your Comment