سپۆتنیک ڕاپۆرتی دا: شاری حومس و دەوروبەری لە ماوەی چەند کاتژمێری ڕابردوودا بە هۆی ئەنجامدانی تاوانێکی ترسناک کە تێیدا پیاوێک و هاوسەرەکەی لە ماڵەکەی خۆیاندا کوژران و دواتر هێرشی تۆڵەسەندنەوە ڕووی داوە.
دوابەدوای ئەم تاوانە، هێرشی تۆڵەسەندنەوە لە ناوچەیەکی شاری حومس دەستیپێکرد کە زۆربەی دانیشتووانەکەی عەلەوین و ماڵ و دوکانەکان ئاگریان تێبەردرا و تەقەی بەرفراوان ڕوویدا.
لە لایەکی دیکەوە، سانا ڕاپۆرتی دا: فەرماندەیی ئاسایشی ناوخۆ لە پارێزگای حومسی سوریا درێژکردنەوەی قەدەغەی هاتووچۆی تا کاتژمێر ٥:٠٠ی پاشنیوەڕۆ بە کاتی ناوخۆی ئەمڕۆ لە ژمارەیەک گەڕەکی حومس ڕاگەیاند.
Your Comment