عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆنفرانسی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی لە هۆڵەندا وتی: داوای لێکۆڵینەوە لە وڵاتان دەکەین کە هاوکاریان کردووە لە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن ڕژێمی سەدامەوە.
وەزیری دەرەوه ڕایگەیاند: سەردەشت سیمبولی قوربانیانی چه کی کیمیاوی و پێویستی دادپەروەری جیهانییه .
زیادی کرد: پەیماننامەی چەکی کیمیایی لە بنەمایەکدا بۆ ڕێگریکردن لەو ترسناکییە دروستکراوە کە بە هۆی بەکارهێنانی چەکی کیمیاییەوە دروست دەبێت. ئێمەی ئێرانی تووشی ئەو مەینەتییە بووین کە بەهۆی بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی سەدام لە دژی سەرباز و خەڵکی سڤیلمان لە شەڕی ٨ ساڵەدا تووشی بووین.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا: بەردەوامین لە بینینی ئەم ئازارە لەسەر ڕووخساری قارەمانان و هێزە دێرینەکان و هاووڵاتییانمان کە بوونە قوربانی بەکارهێنانی ئەو چەکانە.
وەزیری دەرەوە ئاماژەی بە قسەکانی نوێنەری سەردەشت لە پەرلەمانی ئێران کرد و وتی: بۆ ئێمە و هەموو جیهان سەردەشت نموونە و ناوێکی ڕەمزییە بۆ ڕێگریکردن لە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی و دادپەروەری بۆ لێقەوماوان. بۆ ئێمە سەردەشت ڕەمزی ئەو هاووڵاتی و شەڕڤانانەیە کە لە ماوەی شەڕی ٨ ساڵەدا کرانە ئامانج.
Your Comment