مێهمێت ئۆجەلان برای عەبدوڵڵا ئۆجەلان سەرکردەی زیندانیکراوی پەکەکە، لە لێدوانێک بۆ مێزۆپۆتامیادا، وێڕای نرخاندنی گفتوگۆکانی وەفدی پەرلەمانی لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، وەک قۆناغێکی نوێی زۆر گرینگ، خوازیاری بڵاوکردنەوەی گفتوگۆکان بێ کەم و زیادکردنی بۆ ڕای گشتی بوو.
مێهمێت ئۆجەلان وتیشی: کۆمیسیۆن کارێکی دروست و بەنرخی کردووە، بەڵام دەبێ هەموو گفتوگۆکان و لەوان لێدوانەکانی ئەندامانی وەفدی پەرلەمانی و وەڵامەکانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، بێ زیاد و کەم بڵاو بکرێنەوە بۆ ئەوەی خەڵکی ئاگاداری وردەکارییەکان ببن.
ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە چارەسەریی پرسی کورد جەوهەری ڕەوتی ئاشتییە، ڕایگەیاند: ئەم بابەتە نزیکەی 100 ساڵە لە لایەن تورکیاوە بایکۆت دەکرێ و دەشاردرێتەوە و لەو پێناوەدا بەهایەکی قورس دراوە. هەر بۆیە ئێستا پرسیارەکە ئەوەیە کە ئەم پرسە چۆن چارەسەر دەکرێت و ئەگەر خەڵکی ئاگادار بکرێنەوە، خۆیان لە چارەسەریی پرسەکەدا داشدار دەبن.
مێهمێت ئۆجەلان لە بەشێکی تر لە لێدوانەکانیدا ڕەخنەی لە هەڵویستی پارتی کۆماری گەل(CHP) هەمبەر بە ڕەوتی دانوستانەکان گرت و ڕاشیگەیاند: جەهەپە دەبێ یارمەتیی ڕەوتەکە بدات، نەک دژی بوەستێت. چونکە کوردەکان لە ساڵانی ڕابردوودا پاڵپشتییەکی زۆریان لەو حزب گرتووە و خودی ئۆجەلانیش لە دیدارەکانیدا جەختی لە بەشداریی جەهەپە لە کۆمیسیۆنەکاندا کردووە.
Your Comment