حوجەتولئیسلام سەید ئیسماعیل خەتیب لە میانەی سەفەری بۆ پارێزگای کەهکیلوویە و بویر ئەحمەد، بە ئاماژە بە شەڕی 12 ڕۆژە لەگەڵ ڕژیمی زایۆنی، وتی: سەرکەوتنێکی زۆر لە شەڕی 12 ڕۆژەدا مسۆگەر بوو و بە هەموو پاگەندە و پلانداڕشتنەکانی دوژمن، شایەدی ئێرانێکی سەرکەوتوو بووین کە بە توانای مووشەکی خۆی توانی بەپێچەوانەی پێشبینی و وێنای ڕژیمی زایۆنی، ناوەندە گرینگ و دەفرایەتییە گەورەکانی ئەو ڕژیمەیان خاپوور کرد.
وەزیری ئیتلاعات ئاماژەی بە ئیپیدیمیی تووشبوونی ئیسرائیل بە سیخۆڕیی خەڵکەکەی بۆ ئێران بەپێی دانپێدانانی بەرپرسانی ئەو ڕژیمە کرد و ڕاشیگەیاند: لەمدواییەیدا ڕاگەیێندرا کە ئەفسەرێکی هیزی ئاسمانی ئیسرائیل بە تاوانی سیخۆڕی بۆ ئێران دەستگیر کراوە و بەڵگەگەلی وزەی ناڤۆکی و گرینگی پۆلێنبەندی کراوەی ئەو ڕژیمەی گواستۆتەوە بۆ ئێران. ئەمانە هەموو نیشاندەرین توانست و دەسەڵاتی وڵات، دەزگاگەلی سەربازی، هەواڵگری و ئەمنیی ئێمەیە.
خەتیب زیادیشی کرد: دیارە ناچارکردنی دوژمن بە گۆڕینی ستراتژیی لە ڕووخاندن بەرەو کۆنتڕۆل، یەکێکە لە دەسکەوتە ستراتژی و کاریگەرەکانمان و ئەوڕۆکە دوژمن لەو کارەدا چاوی لە ناوخۆی وڵاتە؛ کەواتە پێویست بە وردبینیی دەزگاگەلی ئەمنی و هەواڵگری و ئیتلاعاتییە و ئێمە دەبێ بەردەوام بە چەشنێک هەوڵ بدەین کە خەڵک، گەل، نەتەوەکان، مەزهەبەکان، گرووپەکان و حزبەکانمان بپارێزین.
Your Comment