وەفدی ئیمرالی لە پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان(دەمپارتی) کە پێکهاتبوو لە پەروین بۆڵدان، مەدحەت سەنجەر و فایق ئۆرگۆز ئۆرۆل لە پارێزەرانی نووسینگەی یاسایی (سەردەم)، ڕاگەیێندراوێکی لەبارەی ناوەڕۆکی دیداریان لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، سەرۆکی زیندانیکراوی پەکەکە لە 3ی نوامبێردا بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیێندراوەکە بە ئاماژە بە درێژخایاندنی دیداری سێ کاتژمێرە و لەشساغیی تەواوی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، هاتووە کە سەرۆکی زیندانیکراوی پەکەکە جەختی لە پێشکەوتی ڕەوتی ئێستاکەی ئاشتی و پێویستیی ئەو ڕەوتە بە بەهەندوەرگرتنی مێژوو و کۆمەڵگا کردووە و ڕایگەیاندووە: پەیوەندیی تورک و کورد، وەک دوو کۆڵەکەی هەزار ساڵە بۆ تۆکمەی یەکڕیزی و هاوژینی، زەروورییە.
ئۆجەلان جەختی لەوەش کردووە کە ئەو بوارە نابێ بە سنووردانان و هێڵکێشانەوەی بپێون، بەڵکوو دەبێ ئاسۆیەکی گشتگیر بکرێتەوە کە پرسە ڕۆژانەکان لەخۆ بگرێت.
ناوبراو بە ئاماژە بە ئاستەنگەکانی بەردەم، ڕاشیگەیاند: لە ئاوەها هەلومەرجێکدا دەبێ شلگێرانە پەیجووری چارەسەریی پرسی مێژوویی بن و ئامانج لەو هەوڵە، هەڵسوکەوتی نەرێنی یان وێرانکردن نییە، بەڵکوو گەشەی قۆناغێکی ئیجابییە، بۆ ئەوەی بتوانێ بنیاتێکی نوێ بۆ داهاتوو داڕێژێت و لەمناوە پرسی کورد دەبێ بە هەموو ڕەهەندەکانی لە چوارچێوەی یاسایی کۆماردا جێگر بکرێت و بۆ ئەو مەبەستە دەبێ ڕەوتی تێپەڕینی بەهێز بێتە گۆڕێ؛ ڕەوتێک کە بە شێوەی کۆگر، بناغە یاساییەکانی کۆماری دیموکراتیک پتەوتر دەکات.
Your Comment