کۆمیتەی پانێلی دادگەی مافی مرۆڤی ئەورووپا ڕایگەیاند کە داواکاریی تورکیا بۆ لێکدانەوەی دووبارەی حوکمی ئەو دادگایە سەبارەت بە ئازادکرانی سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان(هەدەپە)ی قبووڵ نەکردووە و بڕیاری پێشووی دادگەی مافی مرۆڤی ئەورووپا سەبارەت بە "نایاساییبوون و ئەنگێزەداربوونی درێژەی زیندانیکرانی دەمیرتاش" هەمدیسان پشتڕاست کرایەوە.
پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان(دەمپارتی) لە کاردانەوە بەو بڕیارەی دادگەی مافی مرۆڤی ئورووپا، بەدەرکردنی ڕاگەیێندراوێک، ڕایگەیاند: دادگەی مافی مرۆڤ بەو حوکمەی هەموو نادادپەروەرییەکانی ئێستای لە ڕەوتی دادگاییکران ئاشکرا کرد و ڕاشکاوانە جەختی لە ئازادی دەمیرتاش کردووە و ئەم حوکمە دەبێ خێرا و بەپەلە ڕاپەڕێندرێت.
Your Comment