٤ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ٢٠:٥١
Source: Mehrnews
"ئارمانی کوردستان" لە سنە ڕوونوێنی کرا

کتێبی "ئارمانی کوردستان" لە نووسینی گوڵاڵە سادقی، لە لایەن حەوزە هونەریی پارێزگای کوردستان لە کۆمەڵەی فەرهەنگی و هەنەریی شاری سنە ڕوونوێنی کرا.

کتێبی "ئارمانی کوردستان" وەک گێڕانەوەیەک لە ژیان و کەسایەتیی "ئارام بنەفشی" گەنجی خۆبەخشی کوردستانی، بە قەلەمی خاتوو گوڵاڵە سادقی، ڕۆژی دووشەممە 12ی خەزەڵوەر، بە بەشداریی خێزانی ئەو خوالێخۆشبووە، بەرپرسان و جەماوەرێکی زۆری خەڵکی شارر سنە، ڕوونوێنی کرا.

ئەم کتێبە وەک نیشاندانی ئەمەگێک بۆ ڕۆح و ورەی خۆبەخشانە، لە دووتوێی 70 لاپەڕە و لە تیراژی 2 هەزار بەرگی و تایبەت بە گرووپی میرمنداڵان، بە هاوکاریی حەوزە هونەریی پارێزگای کوردستان چاپ و بڵاو کراوەتەوە.

"ئارمانی کوردستان" لە سنە ڕوونوێنی کرا

Your Comment

You are replying to: .
captcha