چوارەمین کۆبوونەوەی وەزیرانی وڵاتانی ئەندامی هاوکاری ئابووری (ئێکۆ) کە لە ڕۆژی دووشەممە بە کۆبوونەوەی کارناسانانەی جێگرانی وەزیرانی وڵاتانی ئەندامی ئێکۆ دەستی پێکرد، دوای 15 ساڵ ڕاگرتن بە هەوڵی دەوڵەتی چواردەهەم و وەزارەتی ناوخۆی ، بە بەشداری 5 وەزیری ناوخۆ و 5 جێگرری وەزیری ناوخۆی ئەندامی ئێکۆ ئەمڕۆ 6 ی خەزەڵوەر لە هۆڵی کۆبوونەوەی بەرپرسان لە تاران خەریکە بەڕێوە دەچێت.
وەزیرانی وڵاتانی تاجیکستان، عومان، تورکەمەنستان و پاکستان و جێگرانی وەزیرانی ناوخۆی وڵاتانی ئازەربایندا، ئەفغانستان، قەزاقستان، قرقیزستان، تورکیا، ئوزبەکستام و عێراق لە ئەو کۆبوونەوە بەشدارن.
ڕۆژی ڕابردوو لە کۆبوونەوەی جێگرانی وەزیرانی ناوخۆی ئەندامی ئێکۆ، پێشنیاری گرینگ و کاریگەر لە بوارەکانی بەڕێوەبەرایەتی کاریگەری سنوورەکان، گەشەی بازرگانی سنووری، بەرەنگار بوونەوەی قاچاخ و تۆکمە کردنەوەی هاوکاری ئینتزامی، بەرەنگار بوونەوەی مادەی هۆشبەر، ئاسایشی سایبری و بەهرەمەندی لە تەکنۆلۆژیای نوێ لەوانە ژیری دەسکرد لە بەرز کردنەوەی هاوکاری ئەمنیەتی هێنرایە ئاراوە.
مەسعوود پزشکیان سەرۆک کۆماری ئێران و ئەسکەندەر مومنی وەزیری ناوخۆی ئێران لە ئەو کۆبوونەوە لێدوانیان دا.
چوارەمین کۆبوونەوەی وەزیررانی ئەندامی ڕێکخراوی هاوکاری ئابووری ئێکۆ بە ئامادەبوونی وەزیران و جێگرانی 9 وڵات و میوانانێک لە عومان و عێراقەوە، دوای 15 ساڵ ڕاگرتن لە تاران خەریکە بەڕێوە دەچێت.
Your Comment