٢٧ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ١٠:٣١
Source: Mehrnews
پەکەکە خوازیاری ئازادکرانی عەبدوڵڵا ئۆجەلانە

پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا(پەکەکە) پاش پاشەکشێی هێزەکانی بەرەو خاکی عێراق، خوازیاری ئازادکرانی "عەبدوڵڵا ئۆجەلان" لە زیندان بوو.

 سەبری ئۆک لە سەرکردەکانی پەکەکە لە ڕێوڕەسمی ئەو ڕێکخراوە لە دەڤەری قەندیل لە هەرێمی کوردستان وتی: لیژنەی پەرلەمانی دەبێ خێرا لەگەڵ سەرۆک ئاپۆ (عەبدوڵڵا ئۆجەلان)، دیدار بکات و گوێ بداتە قسەکانی و ئەوە کلیلی ڕووداوەکانە.

ئەو سەرکردەی پەکەکە لە درێژەدا خوازیاری ئازادکرانی ئۆجەلان لە زیندانی ئیمرالی بوو و وتیشی: تا کاتێک ئۆجەلان لە زیندانە، چارەسەریی کێشەی کوردەکان نامومکین. کەواتە دەبێ ئەو ئازاد بژی و ئازادییەکەی دەستەبەر بکرێت.

Your Comment

You are replying to: .
captcha