٢٧ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ١٠:٣٤
Source: Mehrnews
دەستێوەردانی ئەورووپا لە ڕێککەوتنی ئێران و ئاژانس

جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: هەوڵمان دا لەگەڵ بەڕیوەبەری گشتیی ئاژانس لە قاهیرە بۆ شێوەی نوێی هاوکاری ڕێک‌کەوین، بەڵام ترۆئیکای ئەورووپی دەستی بردە نێو ڕێککەوتنەکە و کەڵک‌ئاژوویی لێ کرد.

سەعید خەتیب‌زادە جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران و سەرۆکی ناوەندی توێژینەوە سیاسی و نێودەوڵەتییەکانی ئەو وەزارەتە، لە لێدوانێک بۆ کەناڵی ڕاشاتوودەی، وتی: ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی دەبێ تەکنیکی، بەئینساف، بێ‌لایەن و پارێزەری ناوەندە ژێر چاودێری و ڕێککەوتنییەکان بێت، بەڵام زۆرتر بە هۆی گوشاری سیاسیی هەندێک وڵاتی ئەندام، لەو کارەدا شکستی هێناوە.

خەتیب‌زادە وتیشی: پاش شەڕ و دەستدرێژییەکان، ئێمە دووبارە هەوڵمان دا لەگەڵ بەڕیوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی بە شێوەی نوێ لە هاوکاری بگەین، بە تایبەت لەبارەی ناوەندە بوردومان کراوەکان، چونکە هیچ شێوە و پێڕەوێک بۆ ئەو مەبەستە لە گۆڕێدا نەبوو.

جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە گرووسی پەیامی بۆ ئێران ناردووە تا سەبارەت بە پێڕەوی نوێ ڕێککەوتن بکرێت، جەختی کرد: ترۆئیکای ئەورووپی دەستی بردە نێو ڕێککەوتنەکە و کەڵک‌ئاژوویی لێ کرد. ئەوە نیشان دەدا کە ئەورووپییەکان چ ڕادەیەک بۆ پێشخستنی ئامانجە سیاسییەکانی خۆیان، ئاژانس وەک باکس‌ئامێری سیاسەتی دەرەوەیی بەکار دێنن.

Your Comment

You are replying to: .
captcha