٢٨ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ١٤:٣٣
Source: Mehrnews
قورئان خوێنی میسری لە سنە: خەڵکی کوردستان لە هەموو دنیا زیاتر پێشوازی لە قورئانخوێن دەکەن

قورئان خوینی بەناوبانگی میسری لە پێشبڕکەی نێودەوڵەتیی قورئانی پیرۆز لە سنە وتی: ئێران وڵاتێک پڕلەخۆشیی کۆمەڵایەتی و بەرنامە قورئانییەکانە

 قورئان خوێنی بەناوبانگی میسری وتی: به هوی‌ چه‌واشه‌کاری هەندێک له میدیاکانی دەرەوە وێنەیەکی نادروست و دژ بە ڕاستییه‌کانی ئێران له نێو کومه‌ڵگه‌ی جیهانی‌ بڵاو کراوه‌وه‌ته‌وه، بەڵام ئەوەی کە من لە نێو وڵاتەکە بینیم، تێکەڵەیەک بوو لە خۆشیی دینی، ئارامیی کۆمەڵایەتی و بەرنامە قورئانییە فراوانەکان.که جیگه‌ی خوشحالیه.
موستەفا ئەحمەد عەبدەرەبە لە گفتوگۆیەکیدا بە پەیامنێری میدیای ئێران وتی: خەڵکی پارێزگای کوردستان بە گه‌رمی و شکوی زۆر لە پێشبڕکەی نێودەوڵەتی قورئانی پیرۆز به‌شدارییان کردووه، من تا ئێستا لە زیاتر لە ١٥ وڵات بۆ پێشبڕکەی قورئانی بەشداریم کردووە، بەڵام لە هیچ وڵاتێک وەک ئێران و بە تایبەتی کوردستان ئەوەندە پێشوازییەم نەبینبوو.
ئەو زیاد کرد: بەشداریکردنی زۆر لە لایەن چینه‌ جیاوازه‌کانی کوردستان له به‌شی ژنان بێت یان پیاوان، لە ڕێوڕه‌سمی‌ ئه‌م پێشبڕکەییه‌ و هه‌روه‌ها کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌ قورئانییه‌کان، نیشانەیەکە لە باوەڕ و پاکی دڵی ئەم خەڵکە. کوردستانییه‌کان؛ خەڵکێکی پاک‌ نەجیب، ڕاستگۆ و باوەڕدارن کە خۆشی و ڕێزێکی تایبەتیان بۆ قورئانی پیرۆز هەیە.
ئەم قورئان خوێنه نێودەوڵەتیە بە ئاماژەدانەوە بە سەفەری خۆی بۆ ئێران وتی: سەفەرەکەم بۆ ئێران تێڕوانینی منی لەسەر ئەم وڵاتە گۆڕاند؛ چونکە مه‌خابن، هەندێک میدیاکان به سیاسه‌تیکی‌ ئامانجدار وێنەیەکی نادروست و دژ بە ڕاستییه‌کانی ناوخوی‌ ئێران بڵاو ده‌که‌نه‌وه، بەڵام ئەوەی لە نێو وڵاتەکە بینیم، هەست بوو بە خۆشیی دینی، ئارامیی کۆمەڵایەتی و بەرنامە قورئانییەکان.
عەبدەرەبە بەردەوام بوو و وتی: مه‌خابن هەندێک میدیای دژ بە ئێران بە بەکاربردنی فیتنە و هەواڵه چه‌واشه‌کارانه ده‌یانه‌ویت دڵساردی و گومان‌ له دڵی به‌رده‌نگ دروست بکەن به تایبه‌تی بۆ گەلی ئێران، بەڵام ئەوەی من بە چاو خوم لە کۆمەڵەگه‌ی ئێرانی بینیم، ئەوە بوو کە ئێرانییه‌کان؛ خەڵکێکی باوەڕدار، نەجیب و لایه‌نگری قورئانن.

Your Comment

You are replying to: .
captcha