٢٨ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ١٤:٣٣
Source: Mehrnews
ئێران و چین پێیان وایە لە سەروبەندی گۆڕانێکی گەورەداین کە لەم سەدەیەدا بێ وێنەیە

باڵوێزی چین لە تاران وتی: ئێران لەسەر چەند ڕەهەندی بوونی جیهانە، هەر دوو وڵاتی چین و ئێران هیوادارن سیستەمێکی نێودەوڵەتی یەکسان پێکبهێنن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، باڵوێزی چین لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی وتی: لایەنی چینی دەیەوێت لەگەڵ لایەنی ئێران هەوڵ بدات هاوکاری بەرپرسانی دوو وڵاتەکە بەڕێوە ببات تا بەختەوەری بۆ خەڵکی دوو وڵاتەکە بێتە دی.

باڵوێزی چین لە وەڵام بە پرسیارێک سەبارەت بە سیاسەتی دەرەوەی چین و هەروەها دیدار لەگەڵ عەلی ئەکبەر ویلایەتی ڕاوێژکاری ڕێبەر وتی: لە ئەو کۆبوونەوە لەسەر داهاتووی هاوبەشی مرۆڤ جەخت کرا کە ئەوە یەکێک لە ئامانجەکانی دیپلۆماسی چینە. دوو وڵاتی ئێران و چین لە پێوەندی لەگەڵ پێکهاتەی کۆمەڵگای مرۆڤایەتی هاوڕایە لەگەڵ چارەنووسی هاوبەش. بۆ پەرەپێدانی ئەوەش پێویستمان هەیە چوار داهێنانی گرینگی سەرۆک کۆماری چین شوێنگیەی بکەین.

پی وو وتیشی: ئەو گۆڕانکاریە گرینگە بەڵام تایبەتمەندی کە هەیەتی داواکاری بۆ چەند ڕەهەندی و چەند جەمسەری کردنەوەی سیستەمی نێودەوڵەتیە. هەروەها ئێرانیش لەسەر چەند ڕەهەندیە و هەر دوو وڵاتەکە هیوادارن کە سیستەمی نێودەوڵەتی یەکسان پێک بهێنین


ناوبراو وتیشی: هەر دوو وڵاتی ئێران و چین پێیان وایە کە لە سەروبەندی گۆڕانێکی گەورەدان کە لە یەک سەدەی ڕابردوو هاوشێوەی نەبووە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha