٢٨ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ١٤:٣٢
Source: Mehrnews
قوربانیانی ئاگرکەوتنەوەی ئاویەر، بە "خۆبەخشانی خزمەت" ناودێر کران

بەڕیوەبەری گشتیی سەرچاوە سروشتییەکانی کوردستان ڕایگەیاند: بە هەوڵ و پەیجووریی پارێزگاری کوردستان، سێ گیان‌بەخت‌کردووی ئاگرکەوتنەوەکەی ئاویەر و جەنگەڵبانی گیان‌بەخت‌کردووی کامیارانی، بە "خۆبەخشانی خزمەت" ناودێر کران.

 بێهزاد شەریفی‌پوور بەڕیوەبەری گشتیی سەرچاوە سروشتییەکانی کوردستان بە ئاماژە بە هەوڵ و پەیجووریی پارێزگاری کوردستان و پەسندکردانی داواکارییەکەی لە کارگرووپی نیشتمانی خۆبەخشانی خزمەت لە ڕێکخراوی بەڕیوەبەریی قەیرانی ئێران، وتی: خوالێخۆشبووان حەمید مورادی، چیاکۆ یووسفی‌نژاد و خەبات ئەمینی سێ گیان‌بەخت‌کردووی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەی ئاویەر و خوالێخۆشبوو ئیسماعیل کەریمی، جەنگەڵبانی گیان‌بەخت‌کردووی سەرچاوە سروشتییەکانی کامیاران بە "خۆبەخشانی خزمەت" ناودێر کران و ڕەوتە ئیدارییەکان بۆ ڕاپەڕاندنی ئەو بڕیارە دەستی پێکردووە.

وتیشی: پێشتر ئەم پەسنە بۆ ئەو خوالێخۆشبووانە لە کارگرووپی خۆبەخشانی خزمەتی پارێزگادا پەسند کرابوو و دۆسیەیان ڕەوانەی کارگرووپی نیشتمانی ڕێکخراوی ئیدارەی قەیرانی ئێران لە تاران کرابوو.

Your Comment

You are replying to: .
captcha