٢٨ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ١٤:٢٩
Source: Mehrnews
پزشکیان: ئێکۆ پێویستی بە ئاسایشی پتەو و پێکهێنانی بەپەلەی پۆلیسی هاوبەشی "ئێکۆپۆل"ە

سەرۆک کۆماری ئێران لە کۆبوونەوەی وەزیرانی ئێکۆ وتی: ئاسایشی پاوەجێ بنەمای گەشەی ناوچەییە و وەزارەتخانەکان ڕۆڵی سەرەکیان هەیە. ناوبراو لەسەر پێکهێنانی خێرای پۆلیسی هاوبەشی ئێکۆپۆل جەختی کرد.

مەسعوود پزشکیان سەرۆک کۆماری ئێران لە چوارەمین کۆبوونەوەی وەزیرانی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی هاوکاری ئابووری ئێکۆ لە تاران وێڕای بەخێرهاتنی میوانانی دەرەکی وتی: دوای ڕاگرتنێکی دوور و درێژ بەڕێوەچوونی چوارەمین کۆبوونەوەی وەزیرانی وڵاتانی ئێکۆ، نیشانەی نوێ کردنەوەی ورەی وڵاتانی ئەندام بۆ تۆکمە کردنەوەی هاوکاری و هاوئاهەنگی لە بوارە گرینگەکان لەوانە پێوەندی نێوانیانە.

سەرۆک کۆمار وتی: هاوکاری سنووری، هاوکاری ئینتزامی و بەرەنگار بوونەوەی کۆچبەری نایاسایی، قاچاخی مرۆڤ، قاچاخی مادەی هۆشبەر، شێوە جیاوازەکانی تیرۆریزم و دیکەی تاوانە ڕێکخراوەییەکان لە پرسە گرینەگەکان و بوارەکانی هاوکاریە.

پزشکیان وتیشی: ناوچەی ئێکۆ ئەمڕۆ زیاتر لە هەر کاتێکی تر پێویستی بە ئەو ژێرخانەیە. ڕێکخراوی ئێکۆ بەرهەمی چەندین هەوڵی یەکگرتوو و هاوکاری ئەندامان بۆ یەکگرتوویی ئابووریە.

ناوبراو زیادی کرد: بەختەوەرانە ورەی ئەندامان بۆ قووڵ کردنەوە و پەرەسەندنی هاوکاریەکان لە داهاتوو بە باشی بەرچاوە.

هەروەها جەختی کرد: یەکێک لە کارە ناتەواوکانی ئە وڕێکخراوە، پێکهێنانی پۆلیسی ئێکۆ ناسراو بە ئێکۆپۆلە کە ڕەوتەکەی هێشتا کۆتایی نەبووەتەوە. ئەو بۆشاییە جگە لە خەساری ناوچەیی، ڕێگری دەکات لە بەهرەمەندی لە هاوکاری لەگەڵ دیلەی پۆلیسە ناوچەیەکان و پۆلیسی نێودەوڵەتی.

سەرۆک کۆماری ئێران وتی: ناوچەی ئێمە و دەوروبەری لە بەر پەلاماری خەساری دەرەکیە و زیاترین دەستێوەردانی دەرەکی لە مێژووی هاوچەرخ لە ئەو ناوچە ڕووی داوە. گەورەترین داگیرکاری سەدە دوای نزیک بە هەشتاد ساڵ هەر درێژەی هەیە و خراپترین کارەسات و کۆمەڵکوژی و جەنایەت لە دژی مرۆڤایەتی لە جیهان لە دوو ساڵی دوایی لە ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیا و لە غەززە لەلایەن ئیسرائیەوە ڕووی داوە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha