سێ کۆمپانیای گەوەری ڕووسیا لە بواری هەڵکۆڵین و گواستنەوەی نەوت چالاکی بەرچاویان هەیە. ڕووس نەوت لە هەرێمی کوردستان ، نزیک بە 4500 بەرمیل لە ڕۆژدا لە کێڵگەی بیجل-حەریر بەرهەم دەهێنێت و خاوەن 60 لەسەدی هێڵی بۆری هەناردەی نەوتی خاوی هەرێم بۆ تورکیایە، لە حاڵێکدا کە گاز پرۆم نزیک بە 8500 بەرمیل لە ڕۆژدا لە کێڵگەی گەرمیان هەلدەکۆڵێت. لە باشووری عیراق، کۆمپانیای لوک ئۆیل 75 لەسەد لە بەشی کێڵگەی نەوتی "غرب القرنه 2" ی لەبەردەستە .
گەمارۆ لەسەر کۆمپانیای ڕووس نەوت و لۆک ئۆیل بەکارهێنانی دۆلار لە هەر جۆرە مامەڵەیەکی بچڕیوە. هەروەها بەکارهێنانی تەکنۆلۆژیا، بیمە و خزمەتگوزاری ئەمریکی سنووردار کردووەتەوە و ئەو پڕۆژانەی کە سەر بە سەرمایەدانەری یان دابینی ڕۆژاوقان، لەگەڵ پێچراوی بەرەوڕوو کردووەتەوە. واشةتۆن هیچ بەری کردنێکی تایبەتی بۆ عێراق ڕانەگەیاندووە؛ بەم حاڵەوە یەک مانگی بۆ کۆتایی هێنان و دانەوەی پارەی ئەو مامەڵانە کە پێش لە گەمارۆکان کراوە، دیاری کردووە.
بەغدا بۆ کەم کردنەوەی لێکەوتەکان دوو بژاردەی لەبەردەستە: یەکەم دەتوانێت نەوتی بەرهەمهێنراو لەلایەن کۆمپانیا گەمارۆ دراوەکانەوە لە نوخۆ بەکار بهێنێت و هەناردەی نەکات. دووهەم دەتوانێت بەشێک لە بەڵێنە داراییەکانی خۆی وەکوو ڕابردوو بە شێوەی نەوت لە جیاتی پارە کەم دابشکێنێت؛ شێوەیەک کە ئێستاش لە هەرێم زۆر باوە و تا ڕادەیەک لە خاڵە گوشارە سەرەکییەکانی گەمارۆکان دوو دەمێنێتەوە.
وەکوو ساڵانی دوایی، چاوەڕوانی ناکرێت پڕۆژەکانی هاوپەیوەند بە ڕووسیا لە عێراق تووشی کێشەی زۆر ببێت، مەگەر ئەوەی کە جێبەجێ کردنی گەمارۆکان بە شێوەی بەرچاو سەختگیرانە بێت. کاریگەری کۆتایی ئەو گەمارۆگەلە، چ بۆ عیراق و چ لەسەر نرخی نەوت، پێوەندی بە ئاستی جیدی بوونی جێبەجێ کردنەوەکانەوە هەیە.
گەمارۆکانی ئەمریکا لەسەر دوو کۆمپانیای نەوتی ڕووسیا دەتوانێت لێکەوتەی لەسەر وزەی عێراق و هەرێم هەبێت و دەتوانێت مەترسی کار لە ئەوبارەوە زیاد بکاتەوە و ببێتە هۆی پاڵپشتی لە نرخی جیهانی.
Your Comment