ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری ئێران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە دیداری سەدان قارەمانی بواری جیاوازی وەرزشی، ئەو کەسانەی سیمبولی گەشە و توانی نەتەوەیی وەسف کرد و جەختیان کرد: ئێوە سەلماندتان گەنجانی هیوابەخشی ئێران وەکوو سیمبولی نەتوەیی، ئەو توانەیان هەیە کە لەسەر لووتکە بوەستن و زەین و چاوەکانی جیهان بەرەو کەشی ڕوونی ئێران ڕبکێشن.
ڕێبەر هەروەها بە وڕواوە کردنەکانی ئەم دواییەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا وتیان: ئەو کەسە هەوڵ دەدات بە هەڵسوکەوتی سووکانە و درۆی زۆری خۆی سەبارەت بە ناوچەکە، ئێران و گەلی ئێران، هیوای ئیسرائیلییەکان زیاد بکاتەوە بەڵام ئەگەر توانایی هەیە، بڕوات ملیۆنان کەسێک کە لە دژی ئەو لە ئەمریکا دروشم دەدەن ، هێور بکاتەوە.
ئێران نمانەی هیوایە؛ گەنجانی ئێرانی دەتوانن لە لووتکە بن
ئەوان بە دەربڕینی خۆشحاڵی لە بوون لە نێو گەنجانی بەهێز کە بە هەوڵی خۆیان لە بواری جیاوازی وەرزشی و زانستی، گەلی ئێرانیان شاد کردەوە، وتیام: میدالیاکانی ئێوە لە ئەم سەردەمەدا لە سەردەمەکانی دیکە بایەخی دوو ئەوەندەیی هەیە، چونکوو لە دۆخێكدا بە دەستتان هێناوە کە دوژمن لە شەڕی نەرم، هەوڵ دەدات گەل خەمۆک بکات و بێ هیوایان بکات، بەڵام ئێوە وەڵامێکی قایمتان پێیان داوەتەوە.
ڕێبەری وتیان کە گەنجانی ئێرانی بە مەرجی هەوڵدان، توانایی گەییشتن بە لووتکەیان هەیە هەر ئەو جۆرە کە ئێوە لە ئاستی جیهان لە لووتکەی وەرزشی و زانستی وەستاون.
ڕێبەری ئێران ڕێز بۆ ئاڵا، کڕنۆش و نزای وەرزشوانانی سیمبولی گەمی ئێران وەسف کرد و زیادیان کرد: گەنجانی ئازیزی ئولمپیادیش ئێستا ئەستێرەیەکی گرەوشاوەن بەڵام دە ساڵ تر بە مەرجی درێژەی هەوڵەکان دەبنە هەتاوێکی درەوشاوە کە ئەرکی بەرپرسانی لە ئەو بوارە گرینگە.
گەنجانی ئێرانی لێزانی و ئیستعدادی خۆیان بۆ وڵات بەکار بهێنن
ئایەتوڵڵا خامنەیی بە وەبیرهێنانەوەی چالاکیەکانی دوژمن بۆ ڕێگری لە پێشکەوتنە زانستیەکانی ئێران وتیان: نەیارانی گەلی ئێران هەروەها هەوڵ دەدەن بە نکۆڵی کردنی سەرکەوتنەکان، ئاوێتە کردنی درۆ و ڕاست، گەورە کردنەوەی هەڵەکان و بانگەشەی مەبەستدار، کەشی ئێران تاریک نیشان بدەن بەڵام ئێوە بە وەستان لەسەر لووتکەی وەرزش، زانست ، کەشێ ڕوونی وڵات نیشان دەدەن.
ڕێبەر هەوڵی دوژمنان بۆ خەرج کردنی لێزانی و ئیستعدادیان بۆ گەلی ئێران گرینگ وەسف کرد و زیادیان کرد: لەوانەیە هەندێک بیانەوێت کە لە وڵاتێکی دیکە ژیان بکەن بەڵام ئەو کەسانە تێبگەن کە لە وڵاتانی دیکە هەرچەندەش پێشکەوتنیان هەبێ هەر بیانین؛ لە حاڵێکدا کە ئێران هی ئێوەیە و نەوەی ئێوە و خاک و ماڵی ئێوەیە.
ئامانجی سەرەکی قسەکانی ترامپ، هیوا بەخشین بە زایۆنیە بێ هیواکانە
ڕێبەر لە بەشێکی دیکە لە قسەکانیدا بە ئاماکە بە وڕواوە کردنەکانی ئەم دواییەی ترامپ سەبارەت بە ناوچەکە و ئێران وتیان: سەرۆک کۆماری ئەمریا بە سەفەر بۆ ئیسرائیل و هێنانە ئارای هەندێک قسەی قۆڕ هەوڵی دا ئیسرائیلییە بێ هیواکان، هیوادار بکاتەوە و هیوایان پێ ببەخشێت.
ئەوان زللەی باوەڕنەکراوی ئێران لە ئیسرائیل لە شەڕی 12 ڕۆژەی هۆی بێ هیوایی ئەوان وەسف کرد و زیادی کرد: زایۆنییەکان بیریان نەدەکردەوە کە مووشەکەکانی ئێران بتوانێت بە ئاگری خۆیان قوو:ایی ناوەندە هەستیار و گرینگەکانی ئەوان بسووتێنێت.
ئایەتوڵڵا خامنەیی بە جەخت لەسەر ئەوەی کە ئێران مووشەکەکانی خۆی نەکڕێوە و بە کرێی نەگرتووە بەڵکوو چێ کراوی دەستی گەنجانی ئێرانیە وتیان: گەنجای ئێران کاتێک دێنە مەیدان و بە هەوڵی خۆیان ژێرخانە زانستیەکان خۆش دەکەن دەتوانن ئەو کارە گەورە ئەنجام بدەن.
ئەمریکا لە شەڕی غەززە هاوبەشی سەرەکییە
هەروەها درێژەیان دا: لە شەڕی غەززە، ئەمریکا بێ گومان هاوبەشی سەرەکی جەنایەتەکانی ئیسرائیلە هەر وەک سەرۆک کۆماری ئەمریکاش دانی پێدانا کە ئێمە لەگەڵ ئەو ڕژیمە لە غەززە کارمان کردووە، ئەگەریش نەیگوتبا هەر دیار بوو چونکوو ئەو چەک و چۆڵەی کە بە سەر خەڵکی غەززە دەبارێت، هی ئەمریکا بوو.
ئایەتوڵڵا خامنەیی پاگەندەیەکی دیکەی ترامپ لەسەر شەڕی ئەمریکا دژی تیرۆریزمی نموونەیەکی دیکە لە قسە درۆکانی ئەو وەسف کرد و زیادیان کرد: زیاتر لە 20 هەزار منداڵ و کۆرپە لە شەڕی غەزە شەهید بوون. ئەوان تیرۆریست بوون؟ تیرۆریست ئەمریکایە کە داعشی پێک هێنا و خستیە گیانی ناوچەکەوە و ئەمڕۆش هەر لە هەندێک شوێندا دەسەڵاتیان هەیە ولە بەرژەوەی خۆی بەکاریان دەهێنێت.
ڕێبەری ئێران بۆ سەرۆک کۆماری ئەمریکا: ئێوە چ کارەن؟
ڕێبەری ئێران بە ئاماژە بە قسەکانی ترامپ کە وێڕای شانازی کردن بە بوردمانی پیشەی ئەتۆمی ئێران پاگەندەی لەناوبردنی کردبوو، زیادیان کرد: کێشەیەک نییە، هەر ئاوا بیر بکەنەوە بەڵام ئێوە چ کارەن کە ئەگەر وڵاتێکی پیشەی ئەتۆمی هەیە، ئێوە ئەبێ و نابێی بۆ دیاری دەکەن. چ پێوەندیەکی بە ئەمریکاوە هەیە کە ئێران ئیمکانات و پیشەی ئەتۆمی هەیە یان نا، ئەو دەستێوەردانانە هەڵە و زۆربێژانەیە.
هەروەها ئاماژەیان دایە سەر خۆپیشاندانی سەرتاسەری و 7 ملیۆن کەسی لە دژی ترامپ لە ئەمریکا و وتیان: ئێوە ئەگەر زۆر توانانن لە زیاتی درۆ، دەستێوەردان لە کاری وڵاتانی دیکە و چێ کردنی بنکەی سەربازی، ئەو ملیۆنان کەسە بگەڕێننەوە ماڵی خۆیان.
هەروەهاب بە جەخت لەسەر ئەوەی کە تیرۆریست و نمانەی ڕاستەقینەی تیرۆریزم ئەمریکایە، پاگەندەی ترامپ لەسەر لایەنگری لە خەڵکی ئێرانی درۆ وەسف کرد و زیادیان کرد: گەمارۆکانی ئەمریکا کە ژمارەیەک وڵاتی دیکەش لە بەر ترس هوڕێی دەکەن لە دژی ئێرانە کەواتە ئێوە دوژمنی گەلی ئێرانن نەک دۆست.
ڕێبەری ئێران بە ئاماژە بە قسەیەکئی دیکەی ترامپ لەسەر بوونی مەرگ و جەنگ لە ڕۆژهەڵاتی ناڤی وتیان: شەڕەکان ئێوە ڕێکیان دەخەن. ئەمریکا ئاژاوە دەنێتەوە و تیرۆر دەکات. ئەگینا ئەو هەموو بنکە سەربازیەی ئەمریکا لە ناوچە بۆ چ ئامانجێکە. ئێوە لێرە چ کارەن؟ ئەو ناوچە بە ئێوە چی؟ ناوچەکە هی ئەم خەڵکەیە و شەڕ و مەرگ لە ئەو ناوچە بە هۆی بوونی ئەمریکایە.
هەروەها لە کۆتاییدا ، هەڵوێستەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکای هەڵە و لە زۆربەی کاتدا درۆ و نیشانەی زۆربێژی وەسف کرد و جەختیان کرد ئەگەرچی زۆربێژی لەسەر هەندێک وڵات کاریگەرە بەڵام بە پشتی خودا هەرگیز لەسەر گەلی ئیران کاریگەری نابێت.
Your Comment