٢٠ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ٢٣:١٠
Source: Mehrnews
پزشکیان: ئەگەر هەڵکەوتەکان بێنە مەیدان دوژمن هیچ غەڵەتێک ناتوانێت بکات

سەرۆک کۆماری ئێران وتی: ئەمڕۆ دوژمن هیوای ئەوەیە کە ئێران لاواز ببێتەوە و گورزی لێبدات، بەڵام ئەگەر هەڵکەوتەکان بێنە مەیدان، دوژمن هیچ غەڵەتێک ناتوانێت بکات.

مەسعوود پزشکیان وتیان کە ئەوەی کە ئێمە وڵاتێکی ساماندارین بەڵام کۆمەڵێکی زۆر کێشە سەری لێمان داوە، بە هیچ لەونێک شیاو و قبووڵ کراو نییە و گەڕان بە دوای تاوانباریش کێشەکان چارەسەر ناکات و تەنیا ڕێگای یارمەتی وەرگرتن لە کەسانێکە کە زانان و توانایی چارەسەری کێشەیان هەیە.

پزشکیان جارێکی دیکە هەموو خوێندکاران و مامۆستایانی بە پێشکەش کردنی ڕێکاری گشتی بۆ چارەسەر کێشەکانی وڵات بانگهێشت کرد و وتی: هەنگاوی یەکەم ئەوەی کە پرسەکان بناسین و جۆرێک پێناسەیان بکەین کە چارەسەر بکرێن . ئەبێ هەموو لێکەوتەکان ڕەچاو بکەین و لێکیان بدەینەوە و ڕێکاری پێویست بۆ بەرەوڕوو بوونەوەی کێشەکان بدۆزینەوە.

سەرۆک کۆماری ئێران وتی: ئەمڕۆ دوژمن هیوای ئەوەیە کە ئێران لاواز ببێتەوە و گورزی لێبدات، بەڵام ئەگەر هەڵکەوتەکان بێنە مەیدان، دوژمن هیچ غەڵەتێک ناتوانێت بکات.

Your Comment

You are replying to: .
captcha