٢٠ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ٢٣:٠٨
Source: Mehrnews
ئەعرەجی: ئیزن نادەین خاکی عێراق و هەرێم بۆ هەڕەشە لە ئێران بەکار بێت

ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق وتی: دەوڵەتی عێراق پابەندە بە جێبەجێ کردنی تەواوی ڕێککەوتنی ئەمنیەتی لەگەڵ ئێران و ئیزن نادات لە خاکی وڵاتەکەی و هەرێمی کوردستان بۆ هەڕەشە لە ئێران بەکار بێت.

 قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق، لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی لەگەڵ عەلی لاریجانی ئەمینداری ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، بە ئاماژە بە پێوەندی ستراتیژیکی تاران و بەغدا ڕایگەیاند: سەفەری ئەمڕۆم بۆ تاران لە درێژەی سەفەری بەڕێز لاریمان بۆ بەغدایە و نیشاندەری قووڵایی پێوەندی و بەردەوام بوونی گفتوگۆی سازێنەری نێوان دوو وڵاتەکەیە.
ناوبراو زیادی کرد: پێوەندی ئێران و عێراق زۆر بەربڵاوە و نموونەی ڕوونی ، بەشداری ملیۆنی زیارەتکارانی ئەربەعینە کە نمونەی پێوەندی قووڵی دوو وڵاتەکەیە.
وتیشی: پرسی سنووری و ئەمنیەتی لێک درایەوە و پێمان وایە کە نابێت هیچ لایەنێک لە سنوورەکانی عێراق بۆ هەڕەشە یان خەسار لە ئێران بەکار بێت. سەقامگیری لە ناوچەکە یەکمایەتی دەوڵەتی عێراقە.
ڕاشیگەیاند: عێراق پابەندە بە جێبەجێ کردنی تەواوی ڕێککەوتنی ئەمنیەتی لەگەڵ ئێران و خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان نابێتە شوێنێک بۆ هەڕەشە لەسەر ئێران.
هەروەها وتیشی کە سەبارەت بە شەڕی ١٢ ڕۆژەی ئێران و ئیسرائیل بۆ بەکارهێنانی خاکی عێراق لە دژی ئێران سکاڵایەکمان لە لای ئەنجومەنی ئاسایش تۆمار کردووە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha