کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی لوبنان بۆ پێداچوونەوە بە پلانی سوپا بۆ قۆرخکردنی چەک لە دەستی حکومەت چەند ساتێک لەمەوبەر لە کۆشکی سەرۆکایەتی لوبنان دەستیپێکرد، بە ئامادەبوونی جۆزێف عەون، سەرۆککۆماری لوبنان و نەواف سەلام، سەرۆکوەزیرانی لوبنان.
وەزیرانی شیعە کۆبوونەوەکەیان بەجێهێشتووە و حزبوڵاش ڕایگەیاندووە کە چەک دانان قبووڵ ناکات و دەربڕینی ناڕەزایەتی و خۆپیشاندان بە مافی خۆی دەزانێت.
Your Comment