٥ ئەیلوول ٢٠٢٥ - ٢٣:٥٥
Source: Mehrnews
ئۆجەلان: کوردستانی سووریا هێڵی سووری منە

ئەندامێکی وەفدی ئیمرالی لە زمانی عەبدوڵڵا ئۆجەلانەوە وتی کە سەرۆکی پێشووی پەکەکە لە دوادیداریدا سووریا و کوردستانی سووریای بە "هێڵی سووری خۆی" زانیوە و جەختی لە گرینگیی پەیوەندی ڕاستەوخۆ لەگەڵ بەرپرسانی ئەو ناوچەیە کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پەروین بۆڵدان ئەندامی وه‌فدى ئیمراڵی لە لێدوانێک بۆ کەناڵی تەلەڤیزیۆنیی (JINTV)، ڕایگەیاند: عەبدوڵڵا ئۆجەلان سەرۆکی زیندانی‌کراوی پەکەکە لە دوادیداری لەگەڵ وەفدی ئیمرالی خوازیاری بەشداری لە کۆبوونەوەکانی کۆمیسیۆنی پەرلەمانی بۆ چارەسەریی پرسی کورد و ڕەوتی ئاشتی بوو، چونکە دەیەوێ سەبارەت بە درێژخایاندنی نزیک بە 5 دەیە شەڕی چەکداری ڕوون‌کردنەوە بدات.

وتیشی: گۆرانکارییەکانی سووریا و کوردستانی سووریا بۆ ئۆجەلان پرسێکی گرینگ و هێڵی سوورن و لە ڕێگەی وەفدی ئیمرالییەوە خوازیاری گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی کوردستانی سووریا بووە و هوشداری داوە کە هەر جۆرە هەڵمەتێک بۆ دەسکەوتی کوردەکان لەو ناوچەیە، سێبەری هەڕەشەیەکی قورس دەخاتە سەر ڕەوتی ئاشتی لە تورکیا.

بۆڵدان ڕاشیگەیاند: ئۆجەلان لای وایە کە کوردستانی سووریا گەورەترین هەستیاریی گەلی کوردە و ئەگەر تورکیا ڕێز لە دەسکەوتی کوردەکانی ئەو ناوچەیە بگرێت و بوارێکی یاسایی و دیموکراتیک بۆ ژیانی ئەوان دابین بکات، ئەوا دەتوانێ وڵاتێکی نمانە بێت لە ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوین.

ئەندامی وه‌فدى ئیمراڵی بە ئاماژە بە نرخاندنی هاوڕایی ڕەوتە نەتەوەپەرەستەکان و خود دەوڵەت باخچەلی لەگەڵ پڕۆسەی ئاشتی لە لایەن ئۆجەلانەوە، زیادی کرد: ئۆجەلان ئەم هەڵویستەی بە "داشداریی ئاوەزمەندانەی دەوڵەتی" لێکداوەتەوە و بە هەنگاوێکی ئیجابی دەزانێ بۆ چارەسەری قەیرانەکان. بەوەشەوە پێویستە کۆمیسیۆنی ئاشتیی پەرلەمان دەبێ هەنگاوی بەرز و کردەکی هەڵبگرێت و خێرایی زیاتر بە پڕۆسەی ئاشتی ببەخشێت و تەنانەت بەڕێز ئۆجەلان خوازیاری ڕوون‌کردنەوەی ڕاستەوخۆی خۆی بۆ کۆمیسیۆنەکە لەبارەی هۆکارەکانی سەرهەڵدانی شۆڕش و بە ئاراستە چەکداریدا ڕۆیشتنیەتی.

ناوبراو ڕەخنەی لە هەڵسوکەوتی جەهەپە بۆ پێداگری لە شەڕ و بایکۆتی ناڕازییان و دژبەران گرت و لە زمانی ڕێبەری زیندانی‌کراوی پەکەکەوە جەختیشی کرد: ئاشتی دەبێ کۆمەڵایەتی بێت و هەموو پارتەکان دەبێ خەڵکی لەبارەی گرینگیی ئاشتی و تێچوەکانی شەڕ هوشیار بکەنەوە و ئەمە تەنیا ئەرکی پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان نییە، بەڵکوو بەرپرسایەتییەکە کە لە ئەستۆی هەموو ڕەوتە سیاسییەکانە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha