براد کوپەر ، فەرماندەی نوێی ئەرکانی فەرماندەیی ناوەندی ئەرتەشی ئەمریکا ناسراو بە سێنتکام، لە یەکەم سەفەری خۆی بۆ ناوچەکە چووە هەولێر و لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم و مەسروور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێم دیداری کرد.
بە پێی بەیاننامەی سێنتکام لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس لە ئەو دیدارەدا لایەنەکان سەبارەت بە گۆڕانکارییە ئەمنییەکانی ناوچەکە، درێژەی بەرەنگار بوونەوەی داعش و گرینگایەتی پاڵپشتی ئەمریکا لە هێزی پێشمەرگە گفتوگۆیان کرد.
کوپەر بە جەخت لەسەر پێگەی هەرێم لە هاوکێشە ناوچەیەکان وتی: هەرێمی کوردستان هاوپەیمان و هاوبەشی سەرەکی ئەمریکا لە ئەو ناوچەیەیە و ئێمە هەر پابەندین بە پاڵپشتی لە ئاسایش و سەقامگیری هاوپەیمانەکانمان لە ئێرە.
Your Comment